دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

عەرەفات کەرەم: مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێم بە زمانی هەڕەشە ئەوانەی پێشووش تاقییان کردەوە و شکستیان هێنا

هەرێم نیوز

عەرەفات کەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی رایگەیاند، مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە زمانی هەڕەشە شتێکی نوێ نییە و ئەوانەی پێشووش تاقییان کردەوە و شکستیان هێنا، جەختیشی کردەوە کە لایەنە کوردستانییەکان سەرەڕای جیاوازییەکانیان، لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکدا یەک دەگرن.

پەیامی بارەگای بارزانی لەبارەی زمانی هەڕەشە و یەکڕیزیی کوردستانی
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، عەرەفات کەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێم بە زمانی هەڕەشە ئەوانەی پێشووش تاقییان کردەوە و شکستیان هێنا."

عەرەفات کەرەم ئاماژەی بە یەکهەڵوێستیی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد لە کاتی بوونی مەترسی و هەڕەشەکاندا و گوتی: "جیاوازیی نێوان لایەنە کوردستانییەکان هەرچەندێک بێت، ئەوان لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکدا یەک دەگرن و ئەمڕۆش هەڵوێستە ڕەتکەرەوەکانیانمان بەرامبەر بەم جۆرە مامەڵەیە بینی."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP