دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

محەمەد شیاع سودانی داوای هێورکردنەوەی گرژییە میدیاییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد دەکات

هەرێم نیوز
⠀
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، داوا لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کار بۆ هێورکردنەوەی گرژییە میدیاییەکان بکەن و کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکەن.
⠀

ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی 11ـی 2026، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، لە بەغداد لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری کۆبووەوە.
⠀
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا سودانی ئاماژەی بەوە کردووە، جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ لە نێوان هاوبەشە سیاسییەکان و پەنابردن بۆ هێورکردنەوەی میدیایی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دەستوورەوە دەکەنەوە.
⠀
ناوبراو وتیشی، داوای بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن، بە جۆرێک کە یەکخستنی هەوڵەکان و دیدگاکان و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نیشتمانییە هاوبەشەکان مسۆگەر بکات.
⠀
هاوکات محەمەد شیاع سودانی جەختی لە پێویستیی گوێگرتن و هاوکاریکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیش لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا بەرکارەکاندا کردووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP