هەرێم نیوز
ئەمڕۆ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و تێیدا داوا کرا کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە تایبەت بووە بە بڕیارەکانی ئەم دواییەی عەلی زەیدی و پەرەسەندنەکانی پەیوەندیی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لە میانی پەیوەندییەکەدا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە چارەسەر بکرێن.