دواین هەواڵ

شکستەکە زۆر قوڵتر و بونیەویترە لە پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان!

‌عادل باخه‌وان

3 کاتژمێر پێش ئێستا

بەپێیی هەموو سەردانەکانم بۆ بەغدا و گفتوگۆی بەردەوامم لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیار لە بەغدا، تێگەیشتووم لەوەی کە هەر کوردێک، ئیتر لە هەر حیزبێکبێت (پارتی، یەکێتی، یەکگرتوو، هتد)، بەرگری لە مافەکانی گەلی کوردستان و بەرژەوەندیە باڵاکانی کوردستان بکات، لە بەغدا بەر نەفرەت دەکەوێت. ئەو مافی خۆیەتی وەک شیعە یان سووننە، لە نێو دەوڵەتدا بەرگری لە جڤاتەکەی خۆی بکات، بەڵام کورد تەنها ئەو کاتە قبوڵە کە وەک عێراقی لەگەڵ خۆی و دنیادا مامەڵەبکات و ئەبێ : بێدەنگبێت، چاوی بەرزنەکاتەوە، باس لە کوردبوون نەکات، بەکوردی قسەنەکات، هەمیشە ئەوە دوپاتبکاتەوە کە ئەو بەرگری لە هەموو عێراق دەکات و نوێنەری هەموو عێراقە نەک هەرێی کوردستان. دورخستنەوەی دکتۆر شاخەوان، سەرکەوتنێکی گەورەی هەموو ئەوانەیە کە لە پشت ئەم گوتارەوەن، شکاندنێکی دیکەی کوردبوونە لە عێراقی نوێدا، چاوترساندنی هەموو ئەو کوردانەی دیکەیە لە بەغدان، کە گەر زاتی ئەوەبکەن بەرگرگی لە بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان و هەڵەبجە و کەرکووک بکەن، وەک دکتۆر شاخەوانیان لێدەکرێت،  جا ئیتر سەر بە هەر حیزبێکی کوردیبن گرنگ نیە : پارتیت، یەکێتیت، ئیسلامیت، عەلمانیت، تۆ ئەبێ بەو شێوەیە بیت کە ئەو دەیەوێت. شکستەکە زۆر قوڵتر و بونیەویترە لە پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان !

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP