دواین هەواڵ

دژایەتیکردنی قۆرخکاریی ژیریی دەستکرد،دەستپێشخەری نوێی سەرۆکی چین

‌هەڵۆ حەسەن

12 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی چین شی جینگپینگ لە وتارى دانیشتنی یەکەمی ١٨یەمین لووتکەی بریکس لە نیودەلی، وتى: ئەمساڵ یادکردنەوەی ٢٠ ساڵەی هاوکاریی بریکسە، لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، میانیزمی هاوکاریی بریکس بەردەوام گەشەی کردووە و فراوانتر بووە، و گوڕوتین و توانایەکی بەرچاوی نیشان داوە،شی وتی: ئەمە ٢٠ ساڵ لە پشتبەستن بە خۆ و بەهێزکردنی خۆ بووە، وڵاتانی بریکس بە شێوەیەکی سەربەخۆ و چالاکانە گەڕاون بەدوای ڕێگاکانی گەشەپێدان کە گونجاون لەگەڵ بارودۆخی نیشتمانیی خۆیاندا، و بوونەتە نموونەی بەهێزکردنی خۆ لە ڕێگەی یەکێتیی نێوان بازاڕە تازەدەرکەوتووەکان و وڵاتانی لە حاڵی گەشەسەندندا،شی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە هەروەها ٢٠ ساڵ وەستان بووە لەگەڵ یەکتردا لە خۆشی و ناخۆشیدا. وتیشی وڵاتانی بریکس پێکەوە کاریان کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکان، لە قەیرانی دارایی جیهانی و پەتاکەی کۆڤید-١٩وە تا دەگاتە گۆڕانی کەشوهەوا،وتیشی گرووپەکە بە نەگۆڕی ماوەتەوە لە پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی باشووری جیهانیدا ، لەکاتێکدا سەقامگیری و گوڕوتینی ئەرێنی بۆ جیهان دابین دەکات،شی وتی: وڵاتانی بریکس تووشی فراوانبوونێکی مێژوویی بوون، چوارچێوەیەکی گشتگیر و فرە ئاستیان بۆ هاوکاری دامەزراندووە، و قۆناغێکی نوێیان لە گەشەپێدانی کوالێتی بەرز بۆ هاوکاریی فراوانتری بریکس دەستپێکردووە،شی جەختی لەوە کردەوە کە جیهان تێپەڕ دەبێت بە گۆڕانکاریی خێرا کە لە سەدەیەکدا نەبینراوە، باشووری جیهانی بە خێرایی بەهێزتر دەبێت، و ئاراستەی بەرەو جیهانێکی فرەجەمسەر ڕانەگیراوە،لە هەمان کاتدا، شەپۆلی دژە-ئاراستەی تاکلایەنەگەری و سیاسەتی هێز لە هەڵکشاندا بەدی دەکرێت، فرەلایەنەگەری و نەزمی نێودەوڵەتی کەوتوونەتە ژێر گوشارەوە، و کورتهێنانی ئاشتی، گەشەپێدان، ئاسایش و حوکمڕانی بەردەوام بەرفراوانتر دەبێتەوە،وتیشی: وڵاتانی بریکس دەبێت بە توندی لە لای دروستی مێژوودا بوەستن، هەوڵبدەن ببنە پێشەنگی سەردەم، نەزمی نێودەوڵەتی بەرەو دادپەروەری و یەکسانی زیاتر ئاراستە بکەن، و پێکەوە کاربکەن بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەک بە ئایندەیەکی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی،شی داوای لە بریکس کرد کە بێتە پێشەنگ لە بەرەوپێشبردنی گەشەپێدانی لەسەر بنەمای داهێنان. وتیشی:، وڵاتانی بریکس دەبێت بە توندی دەستپێشخەرییەکە بگرنە دەست، هاوکاری لە ژیریی دەستکرددا بەهێزتر بکەن، هانی گەشەپێدانی سەرچاوەکراوە ، کراوەیی، هاوکاری و بەشداریکردن بدەن، و هاوکاریی کرداری بەرەو بوار و ئاستی نوێ بەرن،وتیشی بەخێرهاتنی وڵاتانی بریکس دەکرێت بۆ بەشداریکردنی چالاکانە لە ڕێکخراوی جیهانیی هاوکاریی ژیریی دەستکرددا،ئاماژەی بەوەش کرد کە چین پێشنیازی دەستپێشخەرییەکی کردووە بۆ بەرەوپێشبردنی پیشەسازیی نوێ لە ڕێگەی ژیریی دەستکردەوە لەنێوان وڵاتانی بریکسدا، و ئامادەیە لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا کاربکات بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی زیاتر لە توێژینەوە، گەشەپێدان و جێبەجێکردندا، و قووڵکردنەوەی هاوکاری لە زنجیرەی پیشەسازی و دابینکردندا،شی داوای لە بریکس کرد ببێتە پێشەنگ لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریدا. وتیشی، وڵاتانی بریکس دەبێت دیدگایەکی هاوبەش، گشتگیر، هاوبەشکارانە و بەردەوام بۆ ئاسایش بپارێزن، دژایەتی بیرکردنەوەی جەنگی سارد و ڕووبەڕووبوونەوەی بلۆکەکان بکەن، پێشێلکاریی سەروەریی وڵاتانی دیکە و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆییان ڕەتبکەنەوە، و ڕۆڵێکی دروستکەر بگێڕن لە چارەسەرکردنی کێشە گەرمەکاندا، بەمەش بەشدارییەکی بەرچاوی بریکس دابین بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک کە چارەسەری هۆکارە ڕووکار و بنەڕەتییەکان بکات،بە ئاماژەدان بەوەی کە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاڵۆزی و لە گۆڕانکاریدا دەمێنێتەوە، شی وتی ئەم جەنگە زیانی گەورەی بە گەلانی هەموو وڵاتانی ناوچەکە گەیاندووە، و بە پێچەوانەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوەیە،شی وتی چوار پێشنیازی بۆ پاراستن و بەرزکردنەوەی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستووەتەڕوو، کە ئامانجیان هێورکردنەوەی بارودۆخەکە، کۆتاییهێنان بە دوژمنکارییەکان و بەرزکردنەوەی ئاشتییە،شی داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە پابەند بن بە ئاراستەی چارەسەری سیاسی، و کاربکەن بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی و گشتگیر،وتیشی چین لەگەڵ ئەندامانی دیکەی بریکسدا کاردەکات بۆ گێڕانی ڕۆڵی شایستەی خۆی لە ئاوریکردنەوە و هێنانی ئاشتی و ئارامی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،شی داوای لە بریکس کرد ببێتە پێشەنگ لە ئاسانکاری بۆ فێربوونی بەرهەمداری یەکتر لە نێوان شارستانیەتەکاندا. وتیشی، وڵاتان دەبێت داكۆكی لە بەها هاوبەشەکانی مرۆڤایەتی بکەن و داوای ئاڵوگۆڕ و فێربوونی یەکتر لە نێوان شارستانیەتەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە بکەن. دەبێت سەرکەوتنی فورمای بریکس بۆ ئاڵوگۆڕی کلتوری و جەماوەری دڵنیا بکەنەوە، ئەزموونی حوکمڕانی دەوڵەت بەش بکەن، و گوڕوتینی ئەرێنی بۆ گەشەپێدانی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان دروست بکەن،شی داوای هەوڵدانی کرد بۆ قووڵکردنەوەی هاوکاری لە کلتور، گەشتوگوزار و پەروەردەدا، بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی گەنجان، و بەرزکردنەوەی کارلێکی زیاتر و پەیوەندی نزیکتر لە نێوان گەلاندا،شی داوای لە بریکس کرد ببێتە پێشەنگ لە چاکسازی و باشترکردنی حوکمڕانی جیهانیدا،داوای لە گرووپەکە کرد کە هاوڕەوت بێت لەگەڵ ئاراستەی دیموکراتیی زیاتر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، سیستەمێکی حوکمڕانی جیهانیی دادپەروەرانەتر و یەکسانتر بەرز بکاتەوە، و دەسەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان بپارێزێت،شی وتی: بریکس دەبێت پشتیوانی لە سیستەمی بازرگانی فرەلایەنە بکات بە ناوەندێتی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی ،و هەموو جۆرە ڕێکارێکی پارێزگاریخوازی ڕەتبکاتەوە،زیادی کرد کە گرووپەکە دەبێت حوکمڕانی جیهانی لە بوارە تازەدەرکەوتووەکانی وەکو بۆشایی ئەلیکترۆنی ، بۆشایی ئاسمان و دەریای قووڵدا سەرکردایەتی بکات، و دەنگی وڵاتانی باشووری جیهانی بەرزتر بکاتەوە،شی جەختی لەوە کردەوە کە لە ماوەی گەشتێکی ناوازەی دوو دەیەییدا، پشدبەستن بە یەکتر و هاوکاری هەمیشە هێزی بزوێنەری پشتی دۆزی بریکس بوون،شی داوای لە ئەندامانی بریکس کرد کە بەرامبەر یەکتر دڵسۆز و ڕاستگۆ بن، بەدوای زەمینەی هاوبەشدا بگەڕێن لەکاتێکدا ڕێز لە جیاوازییەکان دەگرن، و ڕێز لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی یەکتر بگرن،هەروەها داوای لە گرووپەکە کرد کە لە ڕێگەی پەیوەندی و دیالۆگەوە لێکتێگەیشتنی دوو لایەنە قووڵتر بکەنەوە، بە شێوەیەکی گونجاو مامەڵە لەگەڵ جیاوازییەکاندا بکەن، دڵنیا ببنەوە لەوەی هاوکاریی بریکس بە بەردەوامی بەرەو پێشەوە دەچێت،شی وتی: چین سەرۆکایەتی خولیی بریکس دەگرێتە دەست و ساڵی داهاتوو میوانداری ١٩یەمین لووتکە دەکات،شی زیادی کرد کە لایەنی چینی ئامادەیە کار لەگەڵ هەموو لایەنەکان بکات بۆ دروستکردنی سازان، دروستکردنی ئایندەیەکی باشتر، و دەستپێکردنی سێیەم "دەیەی زێڕین"ی بریکس، تا بە هاوبەشی ئایندەیەکی گەش لە خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن بکەنەوە.

و/هەڵۆ حەسەن
سەرچاوە:
Xi says BRICS world's most influential platform for emerging markets cooperation
https://english.www.gov.cn/news/202609/12/content_WS6aa54b8ac6d00ca5f9a0d292.html

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP