رۆژی سێشه‌ممه 6/5/2025، له هه‌ولێری پایته‌خت ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پزیشكانی دانه‌مه‌زاو و پزیشكانی ناڕازی، گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سازدا كه ژماره‌یان (778) پزیشك بوو كه داوای دامه‌زراندنیان ده‌كرد، ئه‌مه جگه له به‌شه‌كانی تری وه‌كوو په‌روه‌رده كه ساڵ له دوای ساڵ، ده‌رچووانی له زیادبووندایه و چاوه‌ڕێی دامه‌زراندن ده‌كه‌ن.
له ڕاستیدا تێبینی ده‌كرێت ده‌رچوویه‌كی زۆری زانكۆكان دوای ته‌واوكردنی خوێندنیان بێكارن، هه‌رچه‌ند هه‌ندێكیان كۆلێژی گرنگی وه‌كوو پزیشكی ته‌واو ده‌كه‌ن، كه‌چی له‌وه‌دوا له‌باتی كاری دكتۆری تووشی كاری نه‌گونجاو ده‌بن، كه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌یاندا به‌هیچ جۆرێك ناگونجێت، له دنیای شارستانیدا پێگه‌یاندنی كادیر له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستی بازاڕ و كۆمه‌ڵگه ده‌بێت.
بۆیه ده‌بێ ئیدی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لێشاوه ده‌رچووه‌ی كه ساڵانێكی زۆر خوێندوویانه بێكار نه‌سوڕێنه‌وه، ده‌بێ ئیدی چاو له‌و وڵاتانه بكه‌ین و سوود له ئه‌زموونیان وه‌ربگرین، ئه‌وان بۆ كردنه‌وه‌ی كۆلێژێك یان ئاڕاسته‌یه‌كی جۆری خوێندن له‌گه‌ڵ بازاڕ و بازرگانان، كۆمپانیه‌كاندا ڕاوێژ و وتووێژ ده‌كه‌ن و به‌وپێیه‌ش به‌پێی پێویستیی بازاڕ كادر ڕه‌وانه‌ی بازاڕ و نێوكۆمه‌ڵ و حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
چونكه كاتێك ئه‌و هاوئاهه‌نگییه له نێوان بازاڕ و زانكۆكاندا ده‌بێت ئه‌وا ئه‌وان به‌گوێره‌ی داوای بازاڕ و پێویستییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه كادر و شاره‌زا به‌رهه‌م ده‌هێنن، بۆیه هه‌ر به ته‌واوكردنی دیراسه‌كه‌یان یه‌كسه‌ر داده‌مه‌زرێن، ئه‌مه له‌كاتێكدا بازاڕ واته كۆمپانیا و بازرگانان نیوه‌ی تێچووی پێگه‌یاندنی قوتابییه‌كان سه‌رف ده‌كه‌ن و به‌وپێیه‌ش گوشار له‌سه‌ر حكوومه‌ت له دوو لاوه كه‌م ده‌بێته‌وه ئه‌ویش دامه‌زراندن و تێچووی خوێندنه‌كه‌یه.
فه‌رموون ئێستا ده‌یان و بگره سه‌دان دكتۆر، به‌ڵێ دكتۆر، خوێندنیان ته‌واو كردووه و له هه‌رێم بێكارن و حكوومه‌ت ناتوانێت دایانمه‌زرێنیت، جا به‌ده‌ر له هه‌ڵوێستی به‌غدا به نه‌دانی بودجه و مووچه له‌كاتی خۆیدا، كه بێگومان كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه هه‌یه، به‌ڵام ئایا لای خۆمان هێنده خه‌سته‌خانه، به بینا و پێداویستییه‌كانییه‌وه ئاماده‌ن یا ئاماده‌كراون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لێشاوه دكتۆره‌ی تێدا دابمه‌زرێت. ئێستا له هه‌رێم نزیكه‌ی (8000) هه‌زار پزیشك هه‌یه.
بۆیه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا، قوتابی و حكوومه‌تیش زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن، حكوومه‌ت به بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و بواره و قوتابیش با ساڵانی دوورودرێژی خوێندنی به‌فیڕۆ نه‌ڕوات، بیرێك له‌و هاوئاهه‌نگییه‌ی نێوان بازاڕی كار و زانكۆكان به‌جدی بكاته‌وه، ئه‌مه وه‌ك پێشنیار ده‌خه‌ینه به‌رده‌م حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار و پلاندانان كه چاوێك له وڵاتانی پێشكه‌وتوو بكه‌ن، ئیدی با نه پاره‌ی حكوومه‌ت و نه ڕه‌نجی قوتابی به‌فیڕۆ بڕوات.