دواین هەواڵ

"عەلمانیەت و پێلاوەکانی مەلا عەبدولەتیف!

‌مەجید ساڵح

17 کاتژمێر پێش ئێستا

کە مەلا عەبدولەتیف وتی «عەلمانییەت بەلای منەوە تاکێ پیڵاوناهێنێ» بێژەرەکە تەنانەت بەرگرییەکی شرمنانەشی نەکرد، لەوەش سامناکتر چەند رۆژێک بەسەر قسەکانیدا تێپەڕی و زمان دڕێژە عەلمانییەکانیش ورتەیان لێ نەهات.. عەلمانیەت مافی ئەوەی بە مەلا عەبدولەتیف داوە بەناوی خواوە بەم شێوازە قسە بکات بەبێ ئەوەی زیندانی بکرێت یان بە قامچی لێی بدرێت.

عەلمانیەت ئایین نییە تا مەلا عەبدولەتیف خەڵکی پێ تەکفیر بکات، بەڵکو سیستەمێکی بەڕێوەبردنە پارێزگاری لە مەلا و ئەوانی تریش دەکات و ناهێڵێ ئایینێک یان ڕێبازێک بەسەر ئەوانی تردا بسەپێنرێت.

 عەلمانیەت یەکسانی بۆ عەبدولەتیف و کەسانی تر دابین دەکات، خەڵک دەپارێزێت لەوەی کە ببنە کویلەی پیاوێکی سیاسی و ئایینی یان ببنە قوربانی فتوای مەلایەکی نەزان.

ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر عەلمانیەت، بۆچی خۆیان بۆ ئەوروپا هەڵدێن؟

بۆچی ناچنە ئێران یان ئەفغانستان، کە لەوێ بە ناوی خواوە حوکم دەکەن و بە ناوی شەریعەتەوە ئازادییەکان  سەرکوت دەکەن؟

عەلمانیەت واتە: دەتوانیت نوێژ بکەیت یان نەکەیت... دەتوانیت ڕای خۆت دەرببڕیت یان بێدەنگ بیت... دەتوانیت مرۆڤێکی ئازاد بیت، نەک شوێنکەوتووی موقەدەسێکی سیاسی.

ئەوە عەلمانیەتە کە ئایین لە دەسەڵات دەپارێزێت، و مرۆڤ لە ستەم.

کەمێک بیر بکەرەوە:
ئەگەر وڵاتانی جێبەجێکاری "شەریعەت" کەرامەتی خەڵکیان دەپاراست، بەدڵنیاییەوە ئێستا بەلەمەکانی مەرگ بەبەردەوامی پڕ نەدەبوون لە هەڵاتووانی ئەو وڵاتانە بۆ وڵاتانی عەلمانی.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP