دواین هەواڵ

هێرشی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق

‌نەوزاد هێتوتی

20 کاتژمێر پێش ئێستا

 

ئەمرۆ ئیسرائیل هێرشی توندی كردووە سەر هێزەکانی ئەلشەرع بۆ کشانەوە لە سوەیدا و پاڵپشتی کردنی دروزەکان. هێشتا دیار نییە ئاستی ئەو پاڵپشتی چەند دەبێت و تا چ رادەیەک هێزەکانی ئەلشەرع ناچار دەکەن لە سوەیدا بکێشنەوە. ئیسرائیل لە سەرەتای هێرشەکان بۆ سەر درۆزەکان زور بێ هەڵوێست بوو و وەک پێویست بەرگیریان لێنەکرد. ئەمەیش بووە خوی هەرەسهێنانی هێزەکانیا و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دەرهەق بە پێکهاتەی دروزەکان.

لە ڕاستیدا سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر دیمەشق و بەتایبەت رۆڵی نوێنراوی ئەمریکا توم باراك دەوری زۆر خرابی هەبوو لە هاندانی حکوومەتی دیمەشق بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر درۆزەكان. هەروەها پالپشتی دەوڵەتانی عەرەبی و تورکیا لە دیمەشق دیسان بووە بەهێزکردنی ئەو حکوومەتەكەی ئەلشەرع. تەنانەت باس لەوەش دەکرێت ئەلشەرع لە گەل بەرپرسانی ئیسڕائیل دیداری ھەبووە لە ئیمارات بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی و چوونی سووریا بو ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمی. پێشکهاتەکانی سوەیدا دەردەخات تا چەند ئیسرائیل پابەند دەبێت بە پاراستنی درۆزەکان و رێگە گرتن لەوەی سووریا دووبارە دەسەلاتی بە سەر هەموو ناوچەکاندا بسەپێنێت. دیارە ئەگەر دیمەشق بە بێ ھیچ كێشەیەك بتوانێت درۆزەكان سەركوت بكات ، دواتر سرەی كورد دەبێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP