ناسنامه‌ی كه‌لتووری و شارستانی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی شتێكی چه‌سپاو و نه‌گۆڕه و به‌شێكه له بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵێك سیمای گشتی، كه له فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌تێكی دیكه جیای ده‌كاته‌وه،به‌مه‌به‌ش كه‌سایه‌تی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یی یه‌كێكی تر جیاده‌كاته‌وه ، بۆیه به‌درێژایی مێژوو چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جیاواز هه‌بوو كه له‌ناو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌وه تواونه‌وه و نه‌ماون، له‌م سه‌ده نوێیه‌شدا پرۆسه‌ی توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان زۆر به‌خێرایی ڕووده‌دات ، چونكه ژماره‌ی ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی كه بتوانن ڕێگری له توانه‌وه ونه‌مانی خۆیان بگرن له ناو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ده‌گمه‌نه ، نموونه‌یه‌كی هه‌ره به‌رچاویش گه‌لی كورده وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه له‌ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ی رابردوو هه‌وڵی زۆر دراوه گه‌لی كورد و جوگرافیاكه‌ی له ناو عه‌ره‌ب ، تورك ، فارس و چوار ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر بتوێنڕێته‌وه .
له ڕووی مێژووییه‌وه گه‌لی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه به مێژووی هه‌زاران ساڵه و هه‌ڵگری خه‌سڵه‌تی كوردبوون و تێكوشانه له پێناویدا ،خاوه‌ن زمان و مێژوو و شوناسێكی دێرینه " تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كورد ، كورایه‌تی ، مه‌ردایه‌تی و خزمایه‌تییه ، ده‌یان ساڵه هه‌وڵی نكۆڵی‌كردن نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تبوونی كورد ده‌كرێت ،به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئینكاریكردنه‌دا ،گه‌لی كورد پارێزگاری له‌شوناسی كوردبوونی خۆی كردووه ، هه‌رچه‌نده قوربانی و باجی گه‌وره‌شی به‌خشیووه ، ئه‌و هه‌وڵانه‌ش بۆ ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌ی كوردایه‌تییه .
كوردایه‌تی و كوردبوون سه‌لماندنی بوونی خۆدییه ،له به‌رده‌م ئاسته‌نگانی به‌رده‌م سڕینه‌وه‌یدا ، هێشتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندوو و خاوه‌ن ڕه‌سه‌نایه‌تییه ، ئه‌وه‌ی تائێستا ڕێگری كردووه له‌وه‌ی كورد به مافه‌ره‌واكانی و ده‌وڵه‌تبوون و سه‌ربه‌خۆیی نه‌گات ،وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد ، به‌شێكی سه‌ره‌كیی داگیركه‌رانی كوردستانه و به‌شێكی تریش خۆ به كه‌مزانینی گه‌لی كورده به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه به‌تایبه‌تی عه‌ره‌ب وفارس و تورك ، هه‌روه‌ها نه‌بوونی هاوهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسازه‌كان و به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان هه‌میشه كێشه‌یان بۆ نه‌ته‌وه‌یی كورد دروستكردووه .
بۆیه، وه‌ك چۆن دوژمنان وداگیركه‌ران به هه‌موو جۆره چه‌كێك هه‌وڵی هه‌وڵی سڕینه‌وه و نكۆڵی‌كردن له كوردوكوردستان یاندا ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ، چونكه كوردبوون تاوان نییه ، به‌ڵكو هه‌میشه شانازییه ، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قوربانیان له پێناو خاك و نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌یان دابێت و هه‌میشه پاڵپشتی كوردستان بووبن له هه‌ر قۆناغێكدا هه‌تا ئه‌گه‌ر ناله‌بار و نائارام بووبێت ، چونكه هه‌ستی كوردپه‌وه‌ری و نیشتیمانپه‌وه‌ری ئه‌ونده به‌رز پێوستی به‌هیچ بیانوویه‌ك نییه .
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ش بزانین كه ، به هه‌موو كوردێك ناگوترێت كورد ، چونكه هه‌میشه كه‌سانێك هه‌بوونه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان له ناو ناخدا نییه ، هه‌میشه له پێناو به‌رژوه‌ندی تایبه‌تی و كه‌سیان هه‌وڵیانداوه نه‌ك نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌یان ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له خزمه‌ت داگیركه‌ران و دوژمنان كوردستان بوونه و له مێژوودا به خیانه‌تكار و خۆفرۆشان ناوزه‌دكراون .
چه‌ند ساڵێكه ،هه‌ندێك كه‌س ولایه‌ن به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه هه‌وڵیان داوه ، كار له‌سه‌ر كاڵكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ری كوردبوون وكوردایه‌تی بكه‌ن ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و به‌پاڵپشتی داگیركه‌ران به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كراوه ، ته‌نها بۆ به‌رژوه‌ندی كه‌سیی و حزبی ، له‌كاتێكدا هیچی تریان به‌لاوه گرنگ نییه ئه‌گه‌ر نیشتیمانفرۆشی و خۆفرۆشیش بێت .
هه‌موو لایه‌كمان ئاگاداری ره‌وشی هه‌رێمی كوردستانین وه‌ك هیوا وئومێدی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، وێرای هه‌موو باشی و كه‌موكورتییه‌كانیشه‌وه ،به‌ڵام گه‌له‌كه‌ی به‌هیواوه ده‌روانێته ئاینده‌ی خۆی له پێناو به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی،به‌ڵام خه‌ڵكانێك بۆ به‌رژوه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانیان ده‌یانهه‌وێت كوردبوون و كوردستانیی بوون و پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان بۆ ده‌ستكه‌وتێكی كه‌سی ڕه‌ش وێنا بكه‌ن و پشت له به‌رژوه‌ندی باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌یان هێناوه و به هه‌موو ئه‌و ئامرازانه‌ی كه به‌رده‌ستیانه به‌تایبه‌ت میدیا هه‌وڵی گه‌وجاندن و خوڵكردنه چاوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت دوژمنان بكه‌ن به فریشته و جوانیان بكه و هه‌ر رۆژه‌وه به سیناریۆ و قه‌یرانسازی هه‌وڵی به‌لارێداربردنی هه‌ست و بیروباوه‌ری كوردبوون و كوردایه‌تیی بده‌ن ، ئه‌وانه دۆڕاو و شكستخواردوون . به‌ڵام به‌دڵنییاییه‌وه ، هه‌میشه ئه‌وانه‌ی بیروباوه‌ری كوردایه‌تییان هه‌یه و به‌رگریی له كوردبوونبوونی خۆیان ده‌كه‌ن ،. سه‌ركه‌وتوو ده‌بن و چونكه شانازی كوردبوون وكوردایه‌تی ئه‌و شانازییه كه به‌هه‌موو كه‌سێك نابه‌خشرێت .