بەخوێندنەوەی وردی مێژوی سیاسەت لەم ناوچەیەدا بۆت دەردەكەوێت گرفتی راستەقینەی دەوڵەتانی سەردەست لەم ناوچەیەدا كوردە، نەوەك ئیسرائیل.
دەوڵەت لەم ناوچەیەدا بە ئیتیفاق لە گەڵ ئیسرائیل و پێماڵكردنی كورد دروستدەكرێت.
هەرچەندە عەرەبەكان دەڵێن ئیسرائیل دۆزی یەكەممانە و فارسەكان دەلێن ئیسرائیل را نابوت میكونیم و نازانم توركەكانیش چی دەڵێن بەڵام راستی ئەوەیە كە هەمویان لەم بارەوە درۆدەكەن و ئەوە ئیسرائیل نیە كە كێشەی ئەوانە بەڵكو ئەوە كورد و كەمایەتیەكانی تر و راگرتنی پایەكانی دەوڵەت لەسەر شانی و ئێسك و پروسك و مافەكانی ئەوان، دۆزی ڕاستەقینەی ئەوان بوەو دەبێت.
ئەم دەوڵەتانە كە (ئەجێندای هەواڵگری) رۆڵی سەرەكی هەیە لە دروستبونیان نەك پرنسیپ و ئەفكار و ئایدۆلۆژیا بەم شێوەیەی لای خوارەوە دروست دەكرێن:
لەگەڵ ئیسرائیل ئیتیفاقێكی نهێنی راستەقینەو دژایەتیەكی ئاشكرای درۆزنانە.
لەگەڵ كوردیش ئیتفاقێكی ئاشكرای درۆزنانە و دژایەتیەكی راستەقینەی نهێنی، پەیڕەو دەكەن.
ئەمە ئەو وردەكاری و دوالیزمەو تەونی جاڵجاڵۆكەیەیە كە دەبێ كورد، هەركوردێك، لێی تێ بگات و بیبینێت.
ئیدی لەم ناوچەیە دەوڵەت لەسەر ئەم وردەكاریە ئیستیخباراتیە عەنكەبوتیە دروستدەكرێت نەك لەسەر مەبادیئو ئەفكاری سیاسی و فەلسەفی و ئایدۆلۆژیای راست و چەپ.
كورد ئەمە نابینێت بۆیە هەمیشە كاتێك چاو دەكاتەوە دەبینێت وەك نێچیرێكی راستەقینە قاچەكانی بوە بەم ماڵی جاڵجاڵۆكەیەوە و هەردەبێ بێ پەروا هاواری دەربازبون بكات.
(وان أوهن البیوت لبیت العنكبوت لوكانوا یعلمون)