دواین هەواڵ

پارێزەری ناسنامەو شکۆی نەتەوەیی (سەرۆک بارزانی)

‌جەبار عەبدوڵا

پێش 2 هەفتە

بابەتەکەم دوو تەوەری زۆر گرنگ لەخۆی دەگرێت 
تەوەری یەکەم/ باسی ڕوداوەکانی ناوچەکەو ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لەچارەسەرکردنی کێشە هەنوکەیەکان، بەدرێژایی مێژووی خەباتی سەرۆک بارزانی لەپێناو گەلی کورد و بنیاتنانی ناوچەیەکی ئارام بۆ گەلەکەی، ئەوەی ئیستا ڕوودەدات لەسوریا دووبارەبوونەوەی ئەو زوڵمەیە لەحکومەتە یەک لەدوا یەکەکان دەرحەقی بەگەلی کورد ئەنجام دەدرێت، مێژووی سیاسی ناوچەکەو ئەزمونی تاڵی گەلی کورد وای فێرکردووین کە" دوژمنانی دوێنێ نابنە دۆستی ئەمڕۆ، ڕۆڵگێڕانی سەرۆک بارزانی لەچارەسەری دۆزی ڕەوای گەلی کورد لەهەرچوار پارچەی کوردستان ئەوەمان پێ دەڵێ جگە لەسەرۆک بارزانی هیچ کەسێک نیە چارەسەری کێشەکانی کورد بخاتە ئەستۆی خۆی، بارزانی هەموو جیهانی هێنایە سەرخەت و کلیلی چارەسەری کێشەی کوردە لەهەر کوێییەک بێت،کورد لەهەر شوێنێک کورد کێشەی هەبێت بارزانی چارەسەری دەکات، بەپەیامێکی پڕ لەهەستی کوردانەو نشتیمانپەروەرانە ڕێگای ئاشتی و دیالۆگی خستە بەردەم هەردوولا بۆ وەستاندنی ئەو جەنگەی کەیەکگرتووی لەسوریا لەناودەبات، سەرکردەی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کەخزمەت بەدۆزی ڕەوای گەلەکەی دەکات، لەسایەی سەرۆک و مەرجەعی کورد سەرۆک بارزانی ئیرادەی گەلی کورد بەهێز دەمێنێتەوەو دوژمنان ناتوانن ئیرادەی خۆیان فەڕزکەن بەسەرمان، 

تەوەری دووەم / باسی ئەو پلانە کارتۆنیەی لەلایەن دوو حزبی بەناو کوردستانی دەکەین کەلە کونچکی زیندان نەخشەی بۆ کێشرابوو، پیلانێک دژوارتر لەپیلانی دوژمنانی کورد و کوردستان، کاتێک ئەمانە خەریکی نەخشەڕێگایێک بوون بۆ تێکدانی ئازادی و ئارامی و پێشکەوتن لەکوردستان سەرۆک بارزانی لەسەر هێل بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لەسوریا، سیاسەتی دەوڵداری بەمانە ناکرێت کەمێژوویێکی ڕەشیان هەیە لەتەسلیمکردنەوەی خاکی پیرۆزی کوردستان لەپێناو کورسی و پارە، سیاسەت لای ئەمانە بۆتە پڕۆژەیەکی خێزانی و بەهەوەسی خۆیان دەیانەوێت ئەو دەست و ئەو دەستی پێ بکەن، تاقمێکن دوژمنی دۆزی ڕەوای کوردن هیچ کات بەرژەوەندیەکانتان بەلاوە نەناوە لەپێناو بەرژەوەندی گەلەکەی خۆتان، چۆن دەتوانن دژی پارتی پیلانێکی لەو شێوەیە دابنێن لەکاتێکدا پارتی خاوەن هەڵوێستێکی نشتیمانی و نەتەوەیی بووە دژی هەر حکومەتێک و لایەنێک وەستاوەتەوە کەمافەکانی کوردیان زەفتکردووە، مللەت دەبێت لەوە تێبگات کەئایندەی نەتەوەیەک بسپێردرێت بەدەستێک کەهیشتا جیاوازی لەنێوان دۆست و دوژمن نازانن

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP