لەکاتێکدا ناوچەکە بەدۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێ هەوڵە نێودەوڵەتیەکان بۆڕاگرتنی شەڕ چڕکراونەتەوە، سەرۆک بارزانی وەک مەرجەعێکی نەتەوەیی پرسی ڕۆژئاوای کوردستانی سوریای بردۆتە بەرزترین ئاست لەجیهاندا، وەکو سەرکردەیەکی خاوەن ئەزمون لەپرسی ئاشتی و جەنگ ئەو سەرو ئەوسەری وڵاتان دەکات بۆ چارەسەرکردنی دۆزی ڕەواوی گەلەکەی بەڵێن لەسەرۆکی وڵاتان وەردەگرێت کەلێی نەگەڕێن کوردستان چی تر ببێتە قوربانی پیلانگێڕی بەرژەوند خوازان، سەرۆک هەموو پێگەو قوڕسایی سیاسی خۆی بەکاردەهێناوە بۆ ڕێگری کردن لەهەر ماڵوێرانیەک کەبەسەر گەلی کوردا بێت لەڕۆژئاوای کوردستان، ئەو هەوڵانەی سەرۆک بارزانی سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن کەخۆی چەترێکی نەتەوەیی بەهێزەو لەهەر کاتێکی تەنگانەدا بەحیکمەت و پێگەی خۆی دەبێتە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلی کورد کەلەماوەی ڕابردوو لەئیستادا بەخوێنی هەزاران ڕۆڵەی ئەو نشتیمانە بەدەست هاتوون، هەوڵەکانی ئاشتیانەی سەرۆک بارزانی لەڕۆژئاوای کوردستان گەورترین خزمەتە بەداهاتووی نەتەوەکەمان و پاراستنی سەقامگیری لەتەواوی ناوچەکەدا، سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ ڕۆما لەلایەن بەپرسانی ئەو وڵاتەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا، لەهەمان کات کۆبوونەوەی لەگەڵ پاپای فاتیکان و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کەبارزانی خۆی بە خاوەنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد دەزانێت، تاکە سەرکردەیە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کەڕێگای دیالۆگی ئاشتیانە دەتوانێت کێشەو ناکۆکیەکان چارەسەر بکات، هەر لەو سەردانەدا سەرۆک بارزانی پەیامێکی گرنگی نارد بۆ دوژمنانی کورد لەناوچەکەو جیهان، ئێمە لەگەڵ شەڕدا نین بەڵام تەحەداش لەکەس قبوڵ ناکەین، سەرۆک بارزانی بۆ جیهان ئێمە یەک جەستەو یەک تێکۆشانین. لەم کاتە هەستیارەدا، یەکخستنی گوتاری کوردی گەورەترین دەسکەوتی نەتەوەیە کە دەتوانین پێشکەشی مێژووی بکەین، هەموومان سوپاس و پێزانینمان هەیە کەسەرۆکمان لەهەموو ژیانی خۆی صڵی نەکردووە لەبەرامبەر دوژمنانی کوردو کوردستان لەهەرچوار پارچەی کوردستان،
لەچوارچێوەی بەشداری سەرۆکی حکومەت لەکۆربەندی ئابوری جیهانی لەداڤۆس، دوو بابەت. تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی بوو. یەکەمیان باشترکردن و بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان لەگەڵ وڵاتانی بەشداربوو لەم کۆربەندەو هێنانی کۆمپانیاکان بۆ وەبەرهێنانی نوێ لەهەرێمی کوردستان، لەلایەکی تر هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێزیان بۆ بەدەسهێنانی متمانەی وڵاتانی جیهان بۆ پشگیری لەڕۆژئاوای کوردستان و دورخستنەوەی ئەو زوڵمەی دەرحەق بەگەلی کورد دەکرێت لەڕۆژئاوای کوردستان، بەڕێزیان لەلایەکی تر تیمە وەزاریەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپاردووە بۆ یارمەتیدانی گەلی ئێمە لەڕۆژئاوا لەدابینکردنی سوتەمەنی و خۆراک و ئاوی خواردنەوەو کەلوپەلی تەندروستی. ئەمەش دەسکەوتێکی ترە لەخەباتی سیاسی و دیبلوماسی بەڕێز سەرۆکی حکومەت لەپێناو پاراستنی کەرامەتی کورد و بەرەوپێش بردنی کوردستان لەبواری ئابووری بازرگانی، داڤۆسی کردە سەکۆیەک بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەپێویستی دەزانم ئێمەی کورد شانازی بکەین بەهەبوونی جەنابیان