دواین هەواڵ

نەخۆشی لەبیرچوونەوەی سیاسی

‌غازی حەسەن

21/04/2023

نەخۆشی لەبیرچوونەوە، یان (زەهایمەر) یەکێکە لەو دەردە باوانەی مرۆڤ لەڕێگەی تووشبوون بە مردنی خانەکانی مێشک، دووچاری لەبیرچوونەوە دەبێت، دوور نییە ئەمە مرۆڤ بەرەو دینبوون بەرێت. ئەڤەژی مرۆ دەخاتە نێو کەتواری لەدەستدانی توانای بیرکردنەوە و هەندێک هەڵسوکەوتی نەشیاوی کۆمەڵایەتی و کارکردن بەشێوەیەکی ناڕێکوپێک.

پیربوون و لەبیرچوونەوە وەکو تای تەرازووی ئەم دەردە سەیر دەکرێت، تووشبوو لەکاتی گفتوگۆ و قسەکردن شتەکانی لەبیر دەچێتەوە، ژبەر ئەوە هەندێک دەبێژن ئەو کەسەی نەخۆشی لەبیرچوونەوەی هەیە، زۆر قورسە شتەکانی خۆی و دەوروبەری بیربێتەوە و بیروبۆچوونەکانی خۆی بەڕێکوپێکی دەربڕێت.

بۆیەشە وەکو سەرچاوە پزیشکییە جیهانییەکان باسی دەکەن ئەوەی تووشی ئەم دەردە دەبێت، ئەم دیاردانەی لێ بەدیار دەکەوێت: "دووبارکردنەوەی قسەکانی و دووبارەکردنەوەی پرسیارەکان، یان ژوانەکانی لەبیر دەچێتەوە. هەمیشە شتەکان لەشوێنی نەگونجاو دادەنێت و هەندێک جاریش لەشوێنی نالۆژکیان دادەنێت. شوێنی خۆی پێ نازانێتەوە و ناوی خانەوادەکەی خۆی لەبیر دەکات، لەهەمووی گرنگتریش ئەوەیە: لەکاتی قسەکردن وشەی دروست و گونجاوی بۆ ناخرێتە نێو ڕستەکانییەوە، یاخود ناتوانێت گوزارشت لەبیروباوەڕەکانی خۆی بکات و یانژی بە گونجاوی بەشداری لەگفتوگۆکان بکات".

ئەگەر قسە لەبارەی دواین دیاردەی ئەم نەخۆشییە، کە پەیوەندیی بە (قسەکردن و بیرۆکە و گوزارشت و شێوازی گفتوگۆکان و هەڵبژاردنی دەستەواژە گونجاوەکانەوە هەیە) بکەین. دەبینین بەشێکی دیاری ڕاگەیاندنی کوردی، هەروەها بەشێکی سیاسییەکان و حزبەکان و تەنیا هەندێک دامەزراوەش تووشی (نەخۆشی لەبیرچوونەوە) بوون، چۆن؟

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP