دواین هەواڵ

هەڵبژاردنی پارتی و چارەنوسی کورد لە "کەرکوک"

‌ئەسرین عاسی شوانی

03/12/2023

دەبێت ئەمجارەو لەم هەڵبژاردنەدا پارتی وەک هێزێکی کاریگەر بچێتە قۆناغێکی نوێ بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشانەی کە بۆ کورد دروست دەکرێن هەڵبژاردنی دوای شەش ساڵ بکەینە کەڕنەڤاڵی سرکەوتن.

بە بەهێزکردنی پێگەی کورد لە کەرکوک بیسەلمێنن و هێزی خۆمانیان پیشان بدەین بۆ بەدەست هێنانی مافەکانمان، بەڵام شتێک کە دەبێ دەنگدەری کوردهەڵوەستەی لەسەر بکات هەڵبژاردنی نوێنەرەکانێتی.

دەبێت دەنگی، دەنگی ئەو حزبە بێت کە هەمیشە شەڕی کوردو کوردستان دەکات و لە ئاست مافەکانی گەلەکەی سەردانانوێنێت، کە من پێم وایە پارتی دیموکراتی کوردستان لەئاست ئەو متمانەدایە.

لەبەر ئەوەی وەک دەیبینین هەر پارتی بوە شەڕی مان و نەمانی کردوەو لە هەر شوێن و مەوقیعێک دا بوبێت دیفاعی لە کوردو مافەڕەواکانی کردووە، بۆیە باشترین بژاردە دەنگدانە بە کاندیدانی پارتی.

لەبەر ئەوەی هەر پارتیە دەتوانێت کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان بگەڕێنێتەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و کۆتایی بە داگیرکاری و پێشێلکردن و تەعریب بهێنێت، کەواتە با دەنگمان دەنگی کاندیدانی پارتی بێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP