دواین هەواڵ

وادەی ترەمپ بۆ ئێران کۆتایی هات و هیچ شتێکیش دیار نییە

‌نەوزاد هێتوتی

5 رۆژ پێش ئێستا

گەری شەشەمی دانوستاندنی نێوان ئەمریکا و ئێران بڕیارە رۆژی یەکشەممە 11 حوزەیرانی 2025 واتە سبەی لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەرێوە بچێت. ئەم گەرەی دانوستاندنەکان لە کاتێکدایە کە ئیدی ئەو وادەیەی ترەمپ بۆ ئێران دانا رۆژی 12 ئەم مانگە کوتایی پێکدێت. بۆیە خەریکە دانوستاندنەکان دەگەنە رێگەیەکی داخراو بە تایبەت ئەگەر ئێران هەڵوێست و سیاسەتی خوی نەگۆرێت. بەتایبەت دیارە عەڵی خامنەیی بە ئاشکرا و ڕۆن باسی ئەوەی کرد کە پێشنیاری ئەمریکا بۆ دەست هەڵگرتن لە پێتاندنی یۆڕانیۆم ڕەتدەکەنەوە. ئەمروش ئێران بە فەرمی ئەو پێشنیارەی ئەمریکا ڕەتکردەوە.

ئێران باسی ئەوە دەکات ئەوان پرۆژەیەکی تریان ئامادە کردووە بۆ سبەی بۆ ئەوەی دانوستاندنی لە سەری بکەن. بەلام ئێران هەر پرۆژەیەکی پێشکەش بکات ئەگەر دەست لە هەڵگرتنی پێتاندنی یۆڕانیۆم هەڵنەگرێت شکست دەهێنێت. هەر ئەمەیش وایکردووە گوشارەکانی ئەمریکا و لێدوانەکانی ترەمپ تووندتر ببن بەرامبەر ئێران. هەر دوێنێش ترەمپ و نەتەنیاهو بە تەلەفون باسیان لە بژاردەی سەربازی کردووە لە ئەگەری شکست هێنانی گفتۆگوکان و سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئیسڕائیل هەموو ئامادەکارییەکی بۆ ئەم مەبەستە کردووە.

دیارە تووندبوونەوەی هەڵوێستی ئێران و رەتکردنەوەی پێشنیارەی ترەمپ پێدەچێت پەیوەندی بەو خوێندنەوەی ئێرانەوە هەبێت کە پێموایە ترەمپ پیاوی شەر نییە و هێرش ناکاتە سەر ئێران. بە تایبەت لەلایەک ئێستا ترەمپ کێشەی ناوخۆیی ئەمریکا هەیە.هەروەها پیاوێکی بازرگانە بە هەڵگیرسانی شەڕ لە رووی ئابوورییەوە زیان بە ئەمریکا دەکەوێت کە ئیستا ترەمپ نایەوێت ئەمە رووبدات. هەروەها سیاسەتی ترەمپ بەرامبەر حوسییەکان و کوتاییهێنان بە هێرشە سەربازییەکان بێ ئەوەی حوسییەکان ملکەچ بکات بە کۆتایی هێنا بە هێرش کانیان بۆ سەر ئیسرائیل ئەوەندەی تر قەناعەت بۆ ئێرانییەکان درووست کردووە کە ترەمپ بژاردەی شەر هەڵنابزێرێت.

ئەمە بەدەر لەوەی پەیوەندی نێوان ترەمپ و نەتەنیاهو وەک جاران باش نییە. بەلام، بەراستی ئێران دەکرێت لەم خوێندنەوەی دا بە هەڵەدا بچێت چونکە ترەمپ پیاوی سوپرایزەکانە و کەسێکی ناجێگیر میزاجییە و هەر لەحزەیەک دەکرێت بڕیارێکی وابدات لە تەوەقوعی کەسدا نەبێت. ئەمە بەدەر لەوەی تەنانەت ئەمریکاش هێرش ناکاتە سەر ئێران بە دڵنیاییەوە ئیسڕائیل ئەو هێرشە دەکات و ئەمریکاش ناچارە پاڵپشتی بکات. ئەگەر گفتۆگوکان شکست بهێنن.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP