دواین هەواڵ

بۆچی دوێنێ شەو هەموو ناوچەکە لە ئینزاردا بوو؟

‌نەوزاد هێتوتی

3 رۆژ پێش ئێستا

ئەوەی دوێنی شەو روویدا بە تایبەت بریاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ  کەمکردنەوەی ستاف و کشانەوەی بەشێکی زوری لە بەغدا و تەنانەت هەندێک  شوێنی تریش نزێک لە ئێران،  پەیوەندی راستەوخوی بەوەوە هەیە ئەگەری زۆر هەیە شەڕێک رووبدات. بەتایبەت ئەگەر دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران شکست بهێنن کە بڕیارە  15 حوزەیرانی 2025 لە عەممان بەرێوە بچن. لێرەدا  گرنگە ئەم خاڵانە ڕەچاو بکەین:
یەکەم، بە ئەگەری هەرە زور یان دەتوانم بڵیم بە مسووگەری ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر بنکە ئەتوومییەکانی ئێران. ئەمەیش  دەکرێت ئاگری شەرەکە لە تەواوی ناوچەکە پەرە بستێنێ. 
دووەم،، لەوانەیە ئەمریکا و ئیسڕائیل پێکەوە هێرشی سەربازی بکەنە سەر ئێران بەلام هێشتا دیار نییە ئایا ئەمریکا بەشداری شەرەکە دەکات یان نە. بەلام دیارە بەشدارییش نەکات پالپشتی هێرشەکانی ئیسڕائیل دەکات
سێیەم، لە حاڵەتی روودانی شەرەکە هێچ گومان تیدا نییە پرۆکسییەکانی ئێران لە عێراق هێرش دەکەنە سەر پێگە و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا  لە عێراق ، هەرێم و دەوڵەتانی عەرەبی
چوارەم، هەر چەندە دەکرێت ئەوەی دوێنی شەو روویدا وەک شەرێکی نەفسی بێت بۆ ئەوەی گوشار لە سەر ئێران درووست بکڕێت بۆ ئەوەی مەرجەکانی ترەمپ پەسەند بکات. بەلام، هێچ گومانی تیایدا نییە لایەکیتری کێشەکە خوئامادە کردنە بۆ شەرەکە.بە تایبەت ئەمرۆش ئاژانسی وزەی ئەتوومی بریارێکی دژی ئێران دەرکرد دوای بیست ساڵ جەخت دەکات کە بەرنامەی ئەتوومی ئێران ڕەهەندی سەربازی هەیە. ئەمەیش ئەوەندەی تر ئیسرائیلی ترساندووە
پێنجەم، ئەمە دوایین دەرفەتە بۆ ئیسرائیل و پێناچێت  جارێکیتر ئەم دەرفەتە بۆی برەخسیت. ئەگەر ئەم دەرفەتە لە دەستچوو  بۆ ئەوەی چ بە رێگەی دیپلوماسی یان شەر رێگە لە ئێران بگیرێت ببێتە خاوەن چەکی ئەتومی، ئیدی هەموو شتێک کوتایی پێکدێت . بوویە یان شەر یان رێککەوتن چارەنوسی بەرنامەی ئەتوومی  یەکلایی دەبێتەوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP