دواین هەواڵ

توم باراك نێردراوی ئەمریكا لە سووریا پشت لە كوردەكان دەكات

‌نەوزاد هێتوتی

2 رۆژ پێش ئێستا

توم باراك بازرگانێكی ئەمریكییە و ھاوپەیمان و دوستێكی نزیكی ترەمپە و لە سەر راسپاردەی ترەمپیش لە 14 ئایاری 2025 بووە بالوێزی ئەمریكا لە توركیا. ھەروەھا توم باراك نێردراوی تایبەتی ئەمریكایەلە سووریا. باراك ئێستا روولی ناوبژێوانی دەگرێرێت لە نێوان حكومەتی دیمەشق و كوردەكان بۆ ئەوەی لە سەر شێوازی پەیوەندییەكانی داھاتوویان بگەنە رێككەوتن. ئەوەی جێگەی سەرنجە لێدوان و قسەكانی باراك زیاتر لە خزمەتی حكوومەتەكەی ئەلشەرع و توركیادایە. بەتایبەت توم باراك لە دیدارێكدا لە گەڵ رووداو باسی ئەوە دەكات كە سەردەمی فیدرالیزم نەماوە و ئەو مودێلە شكشتی ھێناوە. ھەروەھا باسی ئەوە دەكات كوردەكان تەنیا یەك رێگەیان لەبەردەمدایە ئەوەیش رێگەی دیمەشقە. ئەمەیش وەك ئاماژەیەك بەوەی كە كورد بەدەر لە رێككەوتن لە گەل دیمەشق و رازی وبوون بە مەرجەكانیان ھیچ رێگەیەكی تریان لەبەردەمدا نییە. ھەروەھا توم باراك پێداگری لەسەر ئەوە دەكات دەبێت رێككەوتنەكەی 10 ئاداری 2025یی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزلووم عەبدی جێبەبجێ بكرێت كە كاتی خۆی زۆر رخنەمان لە رێككەتنە گرت كە ھیچ شتێكی بۆ كورد تییدا نییە. ھەروەھا، توم باراك تەنانەت لە گەڵ ئەوەش نییە ھێزە كوردییەكانی تایبەتمەندی خۆیان ھەبێت لە چوارچێوەی سوپای سووریادا، بەڵكوو دوای تێكەڵكردنیان دەكات.

گومانی تییدا نییە لەم سیاسەت و قسەكانی توم باراك ھەمان بیرەوەرییەكانی پول بریمەرمان بە بیر دێنێتەوە كاتێك لە سەرەتای رووخانی عێراق دەسەلاتی كاتی لە عێراق وەرگرت . كابرا زۆر بە تووندی دژایەتی سیستمی فیدرالی دەكرد و ھەروەھا ھەولێكی زۆریدا بۆ ئەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە ھەڵبوەشێنێت. تەنانەت پول بریمەر باوەری بە قەوارو و كیانی ھەریمی كوردسانیش نەبوو و ێیوابوو دەبیت لە ھەموو عێراق یەك ھێز، یەك دەۆلەت و یەك دەسەلات ھەبێت .

ئێستاش توم باراك ھەمان سیاسەت و ستراتیژی پول بریمەر لە سورویا جێبەجی دەكات و جەخت لەسەر ئەوە دەكات دەبێت لە سووریا یەك دەسەلات یەك سوپا یەك قەوارە ھەبێت. گومانی تییدا نییە توركیا و دەۆلەتانی عەرەبی كارێگەری زۆریان ھەیە لەسەر ئەم ئاراستەیەی سیاسەتی ئەمریكا. ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە، كورد نابێت سازش لە سەر مافەكانیان بكەن لە سوووریا و نابێت ھەرچی ئەم كابرایە بێڵێت پەسەندی بكەن. راستە كورد لە باردوخێكی باشدا نییە و شەرع و ھاوپەیمانەكانی سیاسەتێكی زۆر زیرەكانە بەرێوە دەبەن بۆ لێدان لە پێگە و دەستكەوتەكانی كورد. بەلام لە بێرمان نەچیت كوردیش كارتێكی گرنگە لە سوروویا و ناكرێت بەكەم سەیریان بكرێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP