سەردانی بەپەلەی سەرکردەکانی ئەوروپا بۆ واشنتۆن دوای لوتکەی ئەلاسکا نیشاندەری گۆڕانکارییەکی بنەڕەتییە لە ستراتیژیی ئەوروپادا: لە "دیپلۆماسیی چاوەڕوانیکردن" ەوە بۆ "دیپلۆماسیی ئاگاداری".
ئەوروپا بۆ یەکەم جارە لە مێژووی دوای جەنگی ساردەوە وەک بلۆکێکی یەکگرتوو هاتووەتە واشنتۆن نەک بۆ پاڵپشتیکردن، بەڵکو بۆ ڕێگریکردن. ئەم هەنگاوە نیشاندەری تێگەیشتنێکی نوێیە: ئەوروپا چیتر ناتوانێت پشت بە "سروشتیبوون - گارانتیکراویی" هاوپەیمانیی ترانس ئەتلەنتیک ببەستێت.
بەگوێرەی شیکەرەوەکانی Atlantic Council،ئەم کۆبوونەوەیە "ڕەنگە هەر رێککەوتنێک، یان رەزامەندییەکی ترامپ کە پۆتین لە ئەلاسکا بەدەستی هێنابێت، بەم کۆبوونەوانەی سەرکردەکانی ئەوروپا لە کۆشکی سپی، سڕکرابێت". ئەمە ستراتیژیی نوێیە: دیپلۆماسیی پێشوەختە بۆ پێشگیریکردن لە ڕێککەوتنێکی پڕ کەموکوڕی، نەک چارەسەرکردنی دوای ڕوودان.
ئەوروپا ئێستا ڕووبەڕووی "هاوسەنگیی ترس" بووەتەوە: ترسی دابڕان لە ئەمریکا و ترسی لە ڕوسیا.
ئەم دۆخە وایکردووە ئەوروپا ستراتیژیی "دووقۆڵی ئاسایش" بەکاربهێنێت: پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا و ئامادەکردنی ئۆتۆنۆمیی ستراتیژی کیشوەرەکەی.
ئەم سەردانە نیشاندەری دەستپێکی "سەردەمی دووفاقی ئەوروپا"یە: ئەوروپایەک هەم هاوپەیمانی ئەمریکایە و هەم ڕکابەری ستراتیژی.
ئەمەش پێمان دەڵێ، ئەوروپا ترساوە و نیگەرانە، بۆیە هەوڵ دەدات وەک ئەکتەرێکی سەربەخۆ لە ژیۆپۆلیتیکی جیهانیدا دەربکەوێت، نەک وەک پاشکۆی ئەمریکا. ئەمە دەستپێکی نەزمێکی نوێی ترانس ئەتلەنتیکە: لە "هاوپەیمانیی سروشتی و گارانتەیکراو" ەوە بۆ "هاوپەیمانیی لەسەر بنەمای دانوستان".