دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 04/08/2023

کاریگەری کەش و هەوای گەرم لەسەر باری دەروونی مرۆڤ

ئامادەكردنی- ئایەت

وەک دەزانرێت و ئەوەندەی گوێشمان لێ بوە دەڵێن وەرزی زستان وەرزی خەمۆکیە لەلای هەندێک کەس، بەڵام وەرزی هاوینیش بوچونێکی تری لەسەر هەیە ،لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و گەرمی زۆربەی کەس گۆڕانکاری مەزاجی و جەستەیی و هزری و دەروونی تێیدا دروست دەبێت .

ئەو ئەگەرانەی کە وادەکات گۆڕانکاری دەروونی ڕوولەمرۆڤ بکات لە وەرزی هاوین ئەمانەن:

١-تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆژی:

لەبەر ئەوەی گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی شەو و ڕۆژدا ڕوودەدەن لە وەرزی هاویندا ، کە ڕۆژ درێژ دەبن و شەویش کورت دەبن ،ئەمەش گۆڕانکاری گەورە لە کاتژمێری بایۆلۆژی مرۆڤدا دروست دەکات، کە دەبێتە تێکچونی خەو ،لەخەو هەستان ،پچڕ پچڕی خەو ،دوودڵێ و نائارامی و ،تەمبەڵێ و ناڕێک و پێکی هتد..

٢-زۆر مانەوە لە دەرەوە :

لە وەرزی هاوین و لەبەر کارە بار و ئیش کردن بە ناچاری ئەوە دەبێتە تێکچونی باری دەروونی و چاڵاکی لای کەسەکە.

٣-بەرزبوونەوەی هۆڕموونی قەڵەقی (دوودڵێ و ناڕەحەتی):

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەبێتە هۆی زیادە دەردانی هۆرمۆنی ‘کۆرتیزۆڵ’ ناسراوە بە هۆڕموونی دوودڵی و نائارامی ،بۆیە گۆڕانکاری لە میزاج بۆ انسان دروست دەبێت .

٤-لەدەست لەش بۆ هەندێک شلەمەنی :

 ماددەی پێویست وەک سۆدیۆم و پۆتاسیۆم ئەوە دەبێتە ئەگەر بۆ وشک بونەوەی لەش ،وە گێژبوون و سەرئێشە دروست دەبێت .
کاریگەری گەرمی لەسەر کەسەکان لە لایەنی دەروونیەوە :

-زیادبوونی ڕێژەی توندوتیژی :

لە لێکۆلینەوە جۆراوجۆری جیهانی کەش و هەوای گەرم دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی توندوتیژی لەلای تاک ٤٪ و وە بە کۆمەڵ ١٤.
-زیادبوونی حەزی خۆکوشتن لە لای تاک لەبەر ئاگایی هزری و هەست کردن خەمۆکی بە ڕێژەی ٢٪.
-تێکچوونی میزاج وو نەتوانینی خوشی بینین لە چاڵاکیەکان لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیدا.
-پچڕ پچڕی خەو وتێکچونی خەو و ڕوتینی ڕۆژانەی.
-کەمبوونی حەزی سێکسی و سەرنجڕاکێشی وتوڕەبوونی زیادە و خەمۆکی..
-تەمبەڵیەکی زۆر وکەمبوونەوەی چاڵاکی ولاوازی ژیری .
-لاوازی لە کارکردن ..

تێبینی :کاریگەری زیاتری هەیە لەسەر کەسانی (ئافرەتی دووگیان،منداڵی شیر خۆر ، بە ساڵاچوان،ئەوانەی نەخۆشی درێژیان هەیە ،نەخۆشی شەکرە ، قەڵەوەکان،و فشاری خوێن و هەندێک کەس کە نەخۆشی دەروونیان هەیە ….)

چارەسەری چیە :

-پێش ئەوەی لە ماڵ دەربچین ، سەیری هەوڵی کەش و هەوا بکەین و لەگەل بەرزبونەوەی زۆری پلەی گەرما لە ماڵ دەرنەچین یانیش بە شێوەیەکی سەلامەت تر بڕۆین کە زۆر نەکەویتە بەر تیشکی خۆر

-زۆر خواردنەوەی ئاو تاوەکو توشی وشک بونەوە نەبیت .
-بەکارهێنانی کرێمی دژە رۆژ
-کەم خواردنی خواردنی ناتەندروست و چەور
-دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەباڵغ



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP