دواین هەواڵ

ئابوری‌

 20/05/2021

وەزارەتی دارایی پێشنیازیان کردووە بەپێی پێوستی وەزارەتەکان گرێبەستانە بکرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی

پەروین نووری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی ئاشکرایکرد، لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستان پێشنیازیان کردووە بەپێی پێوستی وەزارەتەکان ئەو گرێبەستانە بکرێنە هەمیشەیی، بۆ ئەو وەزارەتانەی کە پێوستیان بە میلاکاتی ئەو گرێبەستانە دەبێت.

پەروین نووری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئەوەی کە پەیوەندی بە گرێبەستەکانەوە هەیە لە پڕۆژەیاسای بودجە میلاکاتە، لە حکومەتی فیدراڵی عێراق میلاکاتی ئێمە بە 682 هەزار 26 کەس چەسپێنراوە، لە ساڵی 2014  و 2017 کە ئەو ژمارەیە چەسپێنراوە هیچ میلاکاتی دیکەمان بۆ زیاد نەکراوە، ئەمەش هۆکاربووە بۆ ئەوەی نەتوانین خەڵک دابمەزرێنین و گرێبەستەکان بکەینە هەمیشەیی، لەگەڵ ئەمەش ساڵی رابردوو 5 هەزار مامۆستای گرێبەس کران بە هەمیشەیی، هەروەها ژمارەیەک لە یەکەمەکانی زانکۆکان و پزیشکەکان دامەزرێنران".

گوتیشی: "وەک وەزارەتی دارایی لە پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ئەمساڵ، ئەو میلاکە بەتاڵانەی کە هەن بەهۆی خانەشینکردن و مردن و یان رۆیشتنیان لە کارەکان، پێشنیازمان کردووە ئەو میلاکانە بە هەمیشەیی کردنی گرێبەستەکان پڕ بکرێنەوە، ئەولەویەت بدرێت بە گرێبەستەکان، ئەمەش بەهۆی میلاکات و پێویستی وەزارەتەکان، هەروەها خزمەتی فەرمانبەری گرێبەست لەبەرچاو بگیرێت، بۆ ئەوەی بە هەمیشەیی بکرێن".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP