هەرێم نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پانێڵی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له "کۆنفرانسی وزە لە واشنتن"، كه تایبه‌ته به بواری وزه و پێشخستنی وزه به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له‌م بواره‌دا بەڕێوەچوو، تێیدا مەسرور بارزانی چەندین بابەتی گرنگی باس کرد.
لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لە پڕۆژەی ڕووناکی، کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، ئێمه له ڕێگه‌ی چاكسازییه‌وه ده‌ستمان به‌م پرۆژه‌یه كردووه و و پرۆژه‌ی ڕووناكیمان ڕاگه‌یاندووه، پرۆژه‌كه‌مان له ناوه‌ندیی شاره سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ست پێ كردووه، هیوادارین تا كۆتایی ئه‌م ساڵ به‌ڵێنمان داوه، هه‌موو شاره‌كان كاره‌بای 24 كاتژمێرییان هه‌بێت و تاوه‌كوو كۆتایی ساڵی داهاتووش پرۆژه‌كه هه‌موو كوردستان بگرێته‌وه.
وتیشی، به‌ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه نه‌ك هه‌ر به ته‌نیا كاره‌با بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ین، به‌ڵكوو ده‌مانه‌وێت له ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازه‌وه، بتوانین كاره‌بای زیاتر به‌رهه‌م بهێنین و بۆ عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش دابین بكه‌ین، چونكه عێراق و ناوچه‌كه‌ش كێشه‌ی كاره‌بایان هه‌یه.
مه‌سرور بارزانی له باره‌ی گرێبه‌سته نوێیه‌كانی وزه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و دوو كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه و په‌یوه‌ندیی ئه‌و گرێبه‌ستانه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، ڕایگەیاند: "چاوه‌ڕێین بزانین وه‌ڵامی فه‌رمی به‌غدا له باره‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه چی ده‌بێت؟ پێم وایه ده‌بوو چاوه‌ڕێیان بكردایه، چونكه ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی كراوه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو خه‌ڵك و وڵاته، ته‌نانه‌ت بۆ خه‌ڵكی عێراقیش باشه، ئه‌مه به ته‌نیا شتێك نییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و گه‌لی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت.
دەشڵێت: بۆچی دژی ده‌وه‌ستیته‌وه؟ ئه‌م گرێبه‌ستانه به ته‌واوی یاسایین، چونكه دوو كۆمپانیان له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و گرێبه‌سته‌كانیان براونه‌ته دادگا و دادگا له به‌غدا سێ جار بڕیاری له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی داوه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان كردوویه‌تی، بۆیه كاركردنیان له هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی یاسایییه.
ئاماژەی بەوەش کرد: ده‌ستوور مافی ئه‌وه‌ی به هه‌رێمی كوردستان داوه له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و دایه و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا هه‌یه، كار له‌سه‌ر نه‌وت بكات، ئه‌مه‌ش به ته‌واوی سه‌د له سه‌د یاسایی و ده‌ستوورییه و هه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكیش له دژی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، بڕیارێكی سیاسییه و هیچی دیكه نییه.
لە بەشێکی قسەکانیشی لەبارەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وتی: هیوادارین به‌رده‌وام بێت و وه‌كوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌موو عێراق مامه‌ڵه بكات و به یه‌ك چاو و به یه‌كسانی سه‌یری هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بكات، هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێك به‌ڵێنی داوه، به‌ڵێنی داوه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌موو عێراق بێت، ئێمه‌ش پشتیوانی لێ ده‌كه‌ین.