دواین هەواڵ

عێراق‌

 22/09/2021

ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ماوەی 48 سەعات درێژكرایەوە

هەرێم نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، برياريانداوە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 48 سةعات درێژبکەنەوە و  كانديدةكان دەتوانن تاوەکو سةعات 6ی بەرەبەیانی رۆژی شەممە 9-10- 2021 بانگەشەی ئازاد بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رايگەیاند،ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، بە پشتبەستن بە ماددەی (22)ی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ژمارە (9)ی ساڵی 2020، بڕیاریدا رێگە بەو بەربژێرە پەسەندکراوانە بدات کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 2021 بەشدارن تاوەکو کاژێر 6ی بەرەبەیانی رۆژی شەممە (9/10/2021) بانگەشەی ئازاد بۆ خۆیان بکەن.

لەرۆژی 10ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بەڕیوە دەچێت و  ماوەی دوو مانگیشە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێكردوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP