دواین هەواڵ

کوردستان‌

 30/08/2022

فۆرمی وانەبێژی دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە راگەیەنراوێکدا بڵلاویکردەوە، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣/٢٠٢٢  پێویستی بە ٢٦ وانەبێژی پەروەردەی تایبەت هەیە کە دەرچوی پەروەردەی بنەڕەتی  بەشی پەروەردەی تایبەت بن.    

دەقى راگەیەنراوەکەی پەروەردەی رۆژهەڵات:  

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣/٢٠٢٢  پێویستی بە ٢٦ وانەبێژی پەروەردەی تایبەت هەیە کە دەرچوی پەروەردەی بنەڕەتی  بەشی پەروەردەی تایبەت بن  ،  
 پێوەرەکان بریتین لە ( ساڵی دەرچون لەزانکۆ ، کۆنمرەی دەرچونی لەزانکۆ ،ئەزمون و شارەزایی ، شوێنی جوگرافی ، باری خێزانی )،  
 فۆرمی ئەم وانەبێژانە لەبەرواری ٢٠٢٢/٨/٣١ و ٢٠٢٢/٩/١ دابەشدەکرێت و دوا وادە بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان ٢٠٢٢/٩/٣ .  
 مەرجە  ئەم پێداویستیانە لەگەڵ گێڕانەوەی فۆڕمەکەدا هاوپێچ بن و بەگەڕێنرێتەوە  بۆ هۆبەی خۆیەتی و میلاک  (پشتگیری بڕوانامە بە کۆنمرەوە ، کارتی زانیاری یان پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون ،کارتی نیشتیمانی یان تەسکەرە ).  
 ئەم فۆرمانە تەنها بەو کەسانە دەدرێت کە شوێنی نیشتەجێبونیان دەکەوێتە سنوری پەروەردەی ڕۆژهەڵات .  
خۆیەتی و میلاک  
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP