دواین هەواڵ

عێراق‌

 16/09/2023

شاندێکی حکومەتی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات

هەرێم نیوز

پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو شاندێکی حکومەتی تورکیا سەردانی بەغدا بکات.

ئەمڕۆ شەممە 16ـی 9ی 2023، سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە  رایگەیاند، بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو شاندێکی حکومەتی تورکیا بۆ مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی تورکیا - عێراق سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆببنەوە.

سەباح سوبحی ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا کەمێك نەرمی نواندووە و چاوەڕوان دەکرێت بەربەستەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە بەر لە هاتنی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق هەڵبگیرێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی (15ـی ئەیلوولی 2023) ئاڵپئەرسەلان بەیرەکتار، وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاندبوو، کێشە تەکنییەکانی بۆری گواستنەوەی نەوت لە نێوان تورکیا و عێراق تەواوبوونە و بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP