هەرێم نیوز
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور کاری لە پێشینەی حکومەتی عێراقە. وتیشی لە یاسای بودجەدا هاتووە کە ئەو نەوتەی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێندرێت، رادەستی حکومەتی ناوەندی بکرێت و ئەویش ئەرکی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەو رووەوە دەگرێتە ئەستۆ."
ئه‌مڕۆ عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، كاری له‌پێشینه‌ی حكوومه‌تی ئێستای عێراق بریتییه له چاره‌كردنی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسا و ده‌ستوور و "بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی"ـیشی بۆ خزمه‌تی گشتیی به بنه‌ما گرتووه.
عاسم جیهاد ڕوونیشی كرده‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وه‌زاره‌تی نه‌وتی ڕاسپاردووه بۆ پێكهێنانی لیژنه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ پێداچوونەوە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی تایبه‌ت به پرسی نه‌وت.
هه‌روه‌ها وتوویه‌تی، وەزارەتی نەوت لیژنەی هاوبەشی تەکنیکی و یاسایی و کارگێڕی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم پێکهێناوە بۆ دیراسەکردنی ئەو کێشانە بەمەبەستی چاره‌كردنی دۆسییه‌ی نه‌وت.
وتەبێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكوومه‌تی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، لە یاسای بودجەدا ئەوە دیاری کراوە كه نه‌وتی به‌رهه‌مهاتووی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێته حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی فیدراڵیش له‌و ڕووه‌وه له پێدانی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەرپرسە.
هەروەها وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو؛ دیارترین هۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوت تا ئیستە، ئەو کۆمپانیایانەن کە لە کەرتی نەوتی هەرێم کار دەکەن، چونکە بە گوتەی وەزارەتی نەوت، ئەو کۆمپانیایانە سەرجەم نەوتەکەیان ڕادەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
هاوکات وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند، "ساڵێک بەسەر راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان تێپەڕیوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی نیسانی ساڵی 2023 لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت رێککەوت، بەڵام وێڕای ئەو رێكکەوتنەش هەناردەی نەوت دەستی پێنەکردووەتەوە و بەهۆی بڕگە نادادپەروەرییەکانی یاسای بودجەوە پرۆسەكە زیاتر ئاڵۆز كراوە."