دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەو پارە زیادەی لە هاوڵاتییان وەرگیراوە لە پڕۆژەی ڕووناکی بۆیان دەگەڕێندرێتەوە

هەرێم نیوز

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پڕۆژەی ڕووناکییەوە ڕایگەیاند: ئەو هاوڵاتییانەی کە لە پێشوودا پڕۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە و بە پێی نرخی ئەزموونیی پارەی کارەبایان داوە، لە پاش ئەوەی بڕیاردرا لەسەر نرخی کارەبا، کە کەمترە بەراورد بە نرخە ئەزموونییەکەی پێشتر، ئەو بڕە زیادەیەی هاوڵاتیان خەرجییان کردووە بەشێوەی کرێدیت (رصيد) بۆیان دەگەڕێتەوە لە مانگەکانی داهاتوودا.

ئەم بڕیارەش دوای ‌ئەوە دێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا نرخی کارەبای 24 کاتژمێری دیاریکرا و بەکۆی دەنگ پەسەندکرا.

بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، نرخی هەر كیلۆواتێك كارەبا لەنێوان 72 دینار بۆ 350 دینار دەبێت، چونكە نرخی كارەبای 24 سەعاتی بەسەر پێنج قۆناغدا دابەشكراوە یەك بۆ 400 كیلۆوات نرخی هەر كیلۆواتێك 72 دینارە.

بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە بڕیارە تاوەکو کۆتایی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بگەیەنێتە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

تاوەکو ئێستا نزیکەی 600 هەزار هاوڵاتی لە پڕۆژەکە سوودمەند بوون. کارکردن لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەردەوامە، بۆ ئەوەی تاوەکو کۆتایی 2025 سەنتەری سەرجەم شارەکان پڕۆژەکەیان پێگەیشتبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP