هەرێم نیوز
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەنوسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتمان کراوە،داواکراوە لە رۆژانی تاقیکردنەوەکان ئینتەرنێت رابگرین.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رێگری کردن لە دیاردەی گزی کردن(غش) لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم کە بەیانی رۆژی شەممە ٢٣-٨-٢٠٢٥ دەستپێدەکات بە شێوەی رۆژەک نا رۆژەک تا بەرواری ٨-٩-٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت.
لە راگەیاندراوەکەشدا هاتوە، تەنها لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان هێڵەکانی ئینتەرنێت و هەموو جۆرە نامەیەکی (MMS) رادەگیرێت ، لە کاتژمێر (٦:٣٠)ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر (٧:٤٥)ی بەیانی.
ئەوەشجراوەتەڕوو، ئەو شوێنانەشی کە دیاریکراون کە پێویستە لە هەموو حاڵەتێکدا ئینتەرنێتیان هەبێت، بە هەمان میکانیزمی پێشوو بێت و ئینتەرنێتیان بەردەوام دەبێت.