دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

قوباد تاڵەبانی: ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت

هەرێم نیوز

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ۆر دڵگران بون بە شەهیدبونی سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاریان دەکات، دەشڵێت، "ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت و تاوانباران روبەڕوی سزای یاسایی دەکرێنەوە".

ئەمڕۆ هەینی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، زۆر دڵگران بووین بە شەهیدبوونی سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان، شەهیدان (سەرمەند عەلی، دیار سەردار حەکیم و ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی) کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی چەسپاندنی یاسا و پاراستنی ئاسایشدا گیانیان بەخت کرد.

وتیشی، لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزیان و هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و داواکارم خوای گەورە رۆحی ئەم شەهیدە سەربەرزانە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

قوباد تاڵەبانی دەڵێت، "هەموو لایەکیش دڵنیادەکەینەوە ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت و تاوانباران رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP