هەرێم نیوز
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى ڕۆژنامهى شهرقولئهوسهت بڵاویکردۆتەوە ههریهك لهلاهور شێخ جهنگى و برا دهستگیركراوهكانى، بۆ چهند ساڵێك زیندانیدهكرێن، دهشڵێت:"ئەو ئۆپەراسیۆنەى كرایهسهر لالهزار، ئاشکراکردنی ململانێیەکی قووڵی ناو حزبەکەیە لەسلێمانی لەنێوان برا دوژمنەكاندا".
لە ئێوارەی پێنجشەممەوە تا بەرەبەیانی رۆژی هەینی، دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی، ئامۆزای بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پەرەی سەند بۆ پێکدادان و گەمارۆدانی دراماتیکیی هۆتێلێک لە سەنتەری شارەکە، کە بە دەستگیرکردنی شێخ جەنگی، كە یەكێك بوو لەسەر سەرکردە دیارەكانی ئەو حزبە کۆتاییهات.
لە ئەنجامی ئەو روبەڕوبونەوانە لانیکەم سێ کەس كوژراون و نزیکەی (١٠) کەسی دیکەش برینداربوون، لەكاتێكدا كە ستوونی دووکەڵ لە سەنتەری شارەوەكەوە بەرزدەبووەوە، هێزە ئەمنییەکان سەرجەم دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی سلێمانییان داخست.
هێزە ئەمنییەکان ئەو شوێنەیان ئاشکرا نەکردووە کە شێخ جەنگی و دوو براکەی بۆی گواستراونەتەوە، بەڵام سەرچاوەکان ئاشكرایان كردووە: دەستگیرکراوان رەنگە روبەڕوی سزای چەند ساڵێك زیندانی ببنەوە، بەهۆی ئەوەی بە داڕشتنی پیلان بۆ تێکدانی سەقامگیری ئاسایش تۆمەتباركراون.
چاودێرانی سیاسی وای دەبینن، ئەو ئۆپەراسیۆنە، ئاشکراکردنی ململانێیەکی قووڵی ناو حزبەکەیە لە سلێمانی لە نێوان "برا دوژمن"ەكاندا، کە ساڵانێک بەرژەوەندی ئەمنی و سیاسییان بەشكردبوو.