دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

بریكارەكانی خۆراك لە گروپی تیلگرام و وەتس ئەپ رێكدەخرێنەوە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر بریکارەکانی خۆراک ئاگادار دەکاتەوە کەم مانگەوە لیستی خۆراک و ئارد لە ڕێگەی گروپی وەتس ئەپ و تێلیگرامەوە بۆیان ڕەوانە دەکرێت.

لە ئاگادریەکەدا هاتوە،  تکایە بۆ گشت بریکارەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، بە زووترین کات ئەپڵیکەیشنی (واتس ئەپ و تێلیگرام) لە مۆبایلەکانتان دابەزێنن، چونکە لەم مانگەوە لیستی ئارد و خۆراک لە ڕێگای گروپێکی (واتس ئاپ و تیلیگرام)ـەوە بۆتان دەنێردرێت.

ئەم ڕێکارە دوای ئەوە دێت کە کۆتایی بە خۆڕمی کاغەزی خۆراک هاتووە و کراوەتە ئەلیکترۆنی، هاوکات تا 25ی ئەم مانگەش مۆڵەت دراوەتە هاووڵاتییان خۆیان لە ئاپی پسووڵەی خۆراک تۆمار بکەن.

ئەوە لە كاتێكدایە بەمەبەستی كارئاسانیی زیاتر و ڕاپەڕاندنی كارەكان، وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە مانگی حوزەیراندا، بڕیارێكی دەركرد كە پێویستە سەرجەم بریكارەكانی خۆراك لەهەر پارێزگایەك، لە گرووپێكی واتس ئەپ یان تیلگرام كۆ بكرێنەوە و نوێترین رێنوێنییان پێ‌ بدرێت.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP