هەرێم نیوز
ئاراس جه‌نگى براى گه‌وره‌ى لاهورى شێخ جه‌نگى، زانیاریى نوێ له‌باره‌ى ته‌ندروستى پۆڵادى برایه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رباریى ناڕازیبونى پزیشكه‌كانى، ئاسایش پۆڵادى له‌نه‌خۆشخانه ده‌ركردوه‌و گواستویه‌تیه‌وه بۆ گرتوخانه.
لەچاوپێکەوتنێکیدا بۆ کەناڵى حەدەس، ڕایدەگەیەنێت لاهوری برام ئێستا لە زیندانی ئاسەیشە لە سلێمانی، ئێمە متمانەمان بە دادگاکانی سلێمانی نییە داوادەکەین بگوازرێتەوە بۆ بەغدا یان هەولێرو داواش دەکەین کاک مەسرور بێتە سەرخەت و ئاگادارى دۆسیەکە بێت، نە ئێمە و نە پارێزەری لاهور ڕێگەمان پێنەدراوە چاومان پێی بکەوێت.
ئاشكراشیكرد، له‌و هێرشه‌ى كراوه‌ته‌سه‌ر لاله‌زار، 12 بۆ 15 كه‌س له‌هێزه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى كوژراون‌و ژماره‌یه‌كى زۆریشیان بریندارن.
به‌وته‌ى ئاراس شێخ جه‌نگى، "به‌س ئه‌و هۆتێله‌ى به‌رامبه‌ر ماڵى لاهوره، 80 تۆپى ده‌بابه‌ى پێوه‌یه، به 120 درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر لاهورو هێزه‌كه‌ى".
جه‌ختیكرده‌وه، "وڵاتانى ده‌وروبه‌ر درۆنه‌كانیان به‌یه‌كێتیى داوه، ئه‌و وڵاته‌ى درۆنه‌كانى به‌یه‌كێتیى داوه، ده‌ستی له‌م په‌لاماره‌ى سه‌ر لاله‌زاردا هه‌یه".
ئه‌وه‌شى وت:"نزیكه‌ى پێنج هه‌زار كه‌س له‌هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ماڵى لاهور به‌شدارییانكردوه‌و به‌گشتیش، له‌سلێمانی 25 هه‌زار هێزى چه‌كدار ئه‌و شه‌وه بڵاوه‌یان پێكرابوو".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "شه‌وى ڕوداوه‌كه ئاكۆى برام له‌وێ بوه، به‌ڵام خۆى شاردوه‌ته‌وه‌و دواتر توانیویه‌تى خۆى ده‌رباز بكات، ئێستاش له‌جێگه‌یه‌كى سه‌لامه‌ته".
ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "ئه‌وه‌ى ڕویدا كۆمه‌ڵكوژى بوه‌و هیچى كه‌متر نییه له‌وه‌ى غه‌ززه ڕویداوه، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش ڕابگه‌یه‌نم، لاهور له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دۆستى ئه‌مریكاو به‌ریتانیایه، هاوكات له‌گه‌ڵ پۆڵاد ڕه‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانیان هه‌یه، ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیانه له‌سه‌ر هێڵین‌و ته‌واوى ئه‌و چه‌كانه‌ش به‌ڤیدیۆ ڕه‌وانه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بزانن چه‌كه‌كانیان له‌چیدا به‌كارده‌هێندرێت".
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشى ته‌ندروستى پۆڵاد شێخ جه‌نگى، ئاراس شێخ جه‌نگى وتى:"پۆڵاد له‌نه‌خۆشخانه‌ى فاروق ده‌ركراوه‌و گوازراوه‌ته‌وه بۆ گرتوخانه‌ى ئاسایش، ئه‌مه سه‌رباریى ئه‌وه‌ى پزیشكه‌كان وتویانه ڕه‌وشى ته‌ندروستى ڕێگه به‌بردنه ده‌ره‌وه‌ى نادات، به‌ڵام هێزه‌كه گوێیان به‌وه نه‌داوه‌و بردویانه".
وه‌كو ئاراس شێخ جه‌نگى وتى، "لاهورو ته‌واوى هێزه‌كه‌ى سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمن‌و موچه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه، ئه‌و لایه‌نه‌شى هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر لاهورو هێزه‌كه‌ى، هێزى حزبیه‌و به‌چه‌كى ئه‌مریكى‌و فه‌ره‌نسى له‌هێزێكى حكومیی دراوه".
لەبەشێکى دیکەى چاوپێکەوتنەکەدا، ئاراس شێخ جەنگى باس لەو دیمەنەدەکات کە کەسێک لەهێزە ئەمنیەکان زللیەک لەلاهور شێخ جەنگى دەدات، وتى: ئێمە ئەو کەسە بەباشى دەناسین بەڵام هیچ شتێک لەسەر ئەوەناڵێن بابمێنێت بۆ کاتى خۆى.
لەدواى ڕوداوەکە باس لەوەدەکرێت کە رێبوار حامى حاجى خالى بەشێوەیەکى جیاواز‌و لەپشتەوە خۆى بەدەستەوەداوە، ئاراس شێخ جەنگى وتى: ئەوەى لەسەر ڕێبوار باس دەکرێت ڕاستنیەو شەڕى کردوەو هەموو ئەو چیرۆکانەى باس دەکرێن درۆیە.
دەرکەوتنى خوشێکى لاهور شێخ جەنگى بۆتە باسى گەرمى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ئاراس لەوبارەیەوە دەڵێت: خوشکەکە زۆر ئازایەو حساب بۆ کەس ناکات، دواى ڕوداوەکەش چوەتە نەخۆشخانەو لاى پۆلات بووەو هیچ قسەم لەگەڵ نەکردوە بزانم چى لێهاتووە.