هەرێم نیوز
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە کۆبوونەوەیەکدا چەند بڕیارێکی نوێی بۆ رێکخستنەوەی شار و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان دەرکرد.
بەگوێرەی بڕیارەکان، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، بەدواداچوون بۆ ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکان دەکرێت و نابێت ئاڵای کۆن و دڕاو بمێنێتەوە، هەروەها رێوشوێنی نوێ بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخیی هاتووچۆ و زیادکردنی سەوزایی دەگیرێتەبەر.
دەقی بڕیارەكان:
1- بایەخدان بە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان و کارەکانی قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقام .
2-ڕێکخستنەوەو چاککردنەوەی شەقام، یاخود لادانی تاسەو بەدواداچوون بۆ فلکەکانی سوڕانەوە (یوتێرن) لە پێناو کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ .
3- بەدواداچوونی بازاڕ و شوێنە گشتیەکان و نەهێشتنی زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتی .
4- ڕاگرتنی پاک و خاوێنی شار و بەردەوامی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لەلایەن تیمەکانی ژینگەپارێزی .
5- بەدواداچوون بۆ کۆن بوون یان دڕانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەسەر گشت دام و دەزگا حزبی و حکومی و شوێنە گشتی و ئەهلیەکان پێویستە ئاگادار بکرێنەوەو بگۆڕ درێت .
6- فراوانترکردنی هەڵمەتەکانی دار چاندن و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی .
7- گەڕان و چاودێری کردن لە گەڕەک و شوێنە گشتیەکان، بۆ هەر کەسێک کە سەرپێچی بە فیڕۆدانی ئاو بکات .
8-زیادکردنی تیمێکی دیکە بۆ گرتنی سەگە بێلانەکان لە ناو پارک و شەقام و کۆڵانەکانی شاری هەولێر .
9-بایەخ دان بە ڕێگا سەرەکی و دەروازەکانی هاتنە ناوەوەی شار لەڕووی ژینگەو خاوێنی شەقامەکان .