هەرێم نیوز
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه چەکدارییەی شه‌وی ڕابردووی سلێمانی ئازاربه‌خش و خوێناوی بوون.
ئەمڕۆ هەینی، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی X بڵاوی كرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه، شه‌ڕ و پێكدادانه چه‌كدارییه‌كانی شه‌وی ڕابردووی سلێمانی، به‌تایبه‌تی ئازاربه‌خش و خوێناوی بوون، بەڵام دەبێت یاسا لە سەرووی هەمووانەوە بێت.
هۆشیار زێباری دەڵێت، ئه‌و پێکدادانە چەکدارییە خوێناوییە، بەتایبەتی کە خەڵك بوونە قوربانی و بەگوێرەی ڕێکارە شەفافەکانی دادگە، یاسا لەسەر چەند سیاسەتمەدارێك جێبەجێ کرا.
ئاماژەی بەوەشداوە، پاراستنی بەها مرۆییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، دیموکراسییەت و ڕێگری‌کردن لە پشێوی، ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە لە سلێمانی و دەبێت یاسا لە سەرووی هەمووانەوە بێت.
به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی، هێرشی هێزه ئەمنیەکان بۆ سه‌ر هۆتێل لاله‌زار له سه‌رچنار ده‌ستی پێكرد و چەندین چەکی قورسی تێدا بەکارهات.
دوای چەند کاتژمێرێک لە پێکدادان، لاهور جەنگی و پۆڵاد جەنگی برای لەلایەن هێزەکانی یەکێتی دەستگیر کران.