دواین هەواڵ

ئابوری‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی باج لە کۆمپانیای ئەپڵ دەکات

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڕەشەی لە کۆمپانیای ئەپڵ کردووە، کە ئەگەر لە ئەمریکا ئایفۆن دروست نەکات، ئەوا 25% باج دەخاتەسەر کۆمپانیاکە.

ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروز سۆشیال نووسیویەتی؛ لە مێژە "تیم کوک" بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵم ئاگادارکردووەتەوە کە دەمەوێت ئەو ئایفۆنانەی لە ئەمریکا دەفرۆشرێن لە خودی ئەمریکادا دروستبکرێن نەک لە هیندستان یان هیچ شوێنێکی دیکە، ئەگەر نا، ئەپڵ دەبێت لانیکەم 25% باج بداتە ئەمریکا.

پێشتریش سەرۆکی ئەمریکا لە میانی گەشتەکەشیدا بۆ کەنداو، ڕەخنەی لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ گرتبوو، بەهۆی بەرهەمهێنانی ئایفۆن لەناو کارگە تازەدامەزراوەکانی هیندستاندا.

دۆناڵد ترەمپ لە قەتەر وتی: کەمێک کێشەم لەگەڵ تیم کوک هەبوو. پێم وت: تۆ هاوڕێی منیت. زۆر باش مامەڵەم لەگەڵ کردیت. ئێوە 500 ملیار دۆلار هاوردە دەکەن. بەڵام ئێستا گوێم لێیە لە هیندستان هەموو شتێک دروست دەکەیت. نامەوێت ئەم کارە لە هیندستان بکەیت."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP