دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

بڕیارنامەیەکی نێودەوڵەتی دژی ئێران پەسەند کرا

هەرێم نیوز

ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، بڕیارنامەی پێشنیارکراوی سێ وڵاتی ئەوروپی لەدژی ئێران پەسەند کرد کە باوەڕیان وایە ئێران پابەندی بەڵێنەکانی خۆی لە بواری وزەی ئەتۆمیدا نییە.

بڕیارنامەکە بە 19 دەنگی بەڵێ و سێ نەخێر و 11 دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا.

ئەم بڕیارنامەیە بۆ زیادکردنی گوشاری دیپلۆماسی بۆ سەر ئێران بە هۆی هاوکاری نەکردنیان لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیان. وڵاتانی ڕۆژئاوایی داوای شەفافیەتێکی زیاتریان لە ئێرانەوە کردووە و چین و ڕووسیاش بەردەوامن لە پشتگیری کردنی تاران.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران و دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێرانیش لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئیدانەی توندی ئەم بڕیارەیان کرد و ڕایانگەیاند هەڵوێست دەگرنەبەر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP