دواین هەواڵ

جیهان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل زۆرینەی فەرماندەکانی ئێرانی کوشت

هەرێم نیوز

لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران زۆربەی فەرماندە باڵاکانی ئیسرائیل کوژراون. 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار بڵاوی کردەوە کە لانیکەم 20 فەرماندەی باڵای ئێران لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کوژراون.

هاوکات سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: جەنەڕاڵ حاجیزادە، فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی سوپای پاسدارانمان کوشت.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت: سەرکردایەتی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لە بارەگایەکی ژێرزەمین کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، بەڵام نەمانهێشت.

پێشتریش کوژرانی حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران بڵاوکرایەوە.

هەروەها محەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش کوژراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP