دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

بۆ جاری دووەم پارتی بایکۆتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی کرد

هەرێم نیوز

هەریەک لە فوئاد حسین، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و به‌نگین رێكانى، وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر پشكى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ جارى دووه‌م بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقیان كرد.

ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە بڕینی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراق.

بایكۆتكردنى وه‌زیره‌كانى پارتى له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌ فه‌رمانى بارزانى، سه‌رۆكى پارتى و بڕیارى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه‌یه‌.

ڕۆژی ڕابردووش شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی: داوا دەکرێت پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام ئێمە ڕێگە نادەین دانیشتنی پەرلەمان بکرێت تا دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران یەکلایی نەکرێتەوە.

هەر سەبارەت بە بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان هاتوونەتە دەنگ و داوای چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP