هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی هیچ پەیوەندییەكی بە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانەوە نەبوە، ئەگەر بە هەر شێوەیەک لەلایەن ئێرانەوە هێرش بکرێتە سەریان، بە هەمو هێزیانە وەڵام دەدەینەوە. دەشڵێت، "بە ئاسانی دەتوانن ڕێکەوتنێک لە نێوان ئێران و ئیسرائیل ئەنجام بدەن".
ترەمپ هەڵوێستی وڵاتەکەی روونکردەوە و وتی: "ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی ئەمشەوی سەر ئێران نەبوو."
سەرۆکی ئەمریکا لە هەمان کاتدا هۆشدارییەکی تووندی دا و رایگەیاند: "بە هەر جۆرێک هەر هێرشێکمان بکرێتەسەر، هەموو هێز و توانای سوپای ئەمریکاتان دێتەسەر، بەجۆرێک پێشتر نەتانبینیبێت."
سەبارەت بە ئەگەری چارەسەرکردنی دۆخەکە، ترەمپ بە متمانەوە قسەی کرد و گوتی: "بە ئاسانی دەتوانین رێککەوتنێک لەنێوان ئیسرائیل و ئێران بکەین،" و دووپاتیکردەوە، "بە ئاسانی دەتوانین ئەو ململانێ خوێناوییە رابگرین."
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە شەڕی راستەوخۆی نێوان ئێران و ئیسرائیل پێی ناوەتە سێیەم رۆژی خۆیەوە و تاوەکو دێت گرژییەکان زیاتر دەبن.