دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

نوێترین زانیاری لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد

هەرێم نیوز

رۆژنامەی "الصباح" لە راپۆرتێکدا  رایگەیاندوە :بەغدادو هەولێر بە ئاڕاستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەنگاو دەنێن، لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت ئەو پرسە بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران.

سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکان راگەیاندووە: لە رێککەوتنی سەرەتاییدا هاتووە، دەبێت حکومەتی هەرێم رۆژانە (300) هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکومەتی فیدراڵی دەکات لە رێگەی کۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، لە بەرامبەردا هەرێم رۆژانە (46) هەزار بەرمیل وەردەگرێت بۆ بەکارهێنان و پاڵاوتنی ناوخۆیی.

سوبحی ئاماژەی بەوەشکردووە: ئومێد هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رێککەوتنەکە رابگەیەندرێت، بۆ ئەوەی بە فەرمی واژۆبکرێت و لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران بخرێتەڕوو، کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP