دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

بەشەخۆراکی نوێ دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی، بریکارەکانی خۆراک لە ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەکاتەوە کە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگی چوار بە داتای مانگی شەش.

 بەپێی ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری بنکەکانی دابەشکردنی خۆراک دەکاتەوە لە 261 تا 291 ناوشار و دەرەوەی شار، دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی چوارەم بە داتای مانگی شەش دەکرێت.

باسی لەوەشکردووە: ماددەکانی خۆراک بریتیە لە برنج سێ کیلۆگرام، شەکر یەک کیلۆ، زەیت یەک لیتر، نیسک یان نۆکی خڕ 250 گرام، لەتکە نۆک 750 گرام، دۆشاوی تەماتە 400 گرام.

ئاماژە بەوەشدراوە، مادەی برنج ڕەزامەندی پێشوەختەی لەسەر دراوە و دابەشکردنی بەردەوام دەبێت تا هەموو بنکەکان وەریدەگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP