هەرێم نیوز
ناوی ژمارەیەک فەرمانبەری دیکە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بۆ سوودمەند بوون لە وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە سەرۆکایەتی شارەوانی زاخۆ.
نەوزاد حاجی، بەرپرسی دابەشکردنی زەوی لە سەرۆکایەتی شارەوانی زاخۆ، ڕاگەیاند: تاوەکوو ئێستا ناوی 11 هەزار و 500 فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاونەتەوە
سەرۆکایەتی شارەوانی زاخۆ، تەنیا هەزار ناوی دیکە ماون بگەڕێنەوە.
نەوزاد حاجی گوتی: لە قۆناغی یەکەمدا چوار هەزار و 747 فەرمانبەر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سوودمەند بوونە لە وەرگرتنی زەوی.
ئەوەشی خستەڕوو، لە قۆناغی دووەمدا سێ هەزار و 500 دۆنم زەوی دیاریکراون لە چوار کەرتی جیاواز، خراب دێم، سەلکا، باکرما، خێلەخ، نەخشە و دیزاینی سەرجەمیان کۆتایی هاتووە، کار لەسەر ئەوە دەکرێت قەرەبووی خاوەن موڵکەکان بکرێتەوە