دواین هەواڵ

عێراق‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەردۆغان و سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

هەرێم نیوز 

رەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆک کۆماری تورکیا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و پەیوەندیە دو قۆڵیەکانیان تاوتوێكرد، هەروەها ئەردۆغان ڕایگەیاند، پڕۆسەی "تورکیا دور تیرۆر" بە هەستیارییەوە بەڕێوەدەچێت، ئامانجیان "بنبڕكردنی تیرۆرە" بۆ هەمیشە. 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا،  لە میانی پەیوەندییە تەلەفونیەكەی نێوان ئەردۆغان و سودانی، پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و عێراق، هەروەها پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان تاوتوێ کراون.

ئەردۆغان لایخۆیەوە باسی لەوەكردوە، پڕۆسەی "تورکیا دور لە تیرۆر" بە هەستیارییەوە بەڕێوەدەچێت، ئامانجیان ئەوەیە "تیرۆر" بۆ هەمیشە لە ناوچەکە بنبڕ بكەن، هەنگاوەکان بەردەوام دەبن، هەروەها وریا دەبن بەرامبەر بەو کەسانەی هەوڵی تێکدانی پرۆسەکە دەدەن.

دەشڵێت، تورکیا و عێراق بەردەوامن لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی دەرفەتەکانی هاوکاری لە زۆر بواردا، بەتایبەتی "ڕێگای گەشەپێدان"، لەسەر بنەمای سودی هاوبەش.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP