دواین هەواڵ

عێراق‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆمسیۆن؛ مانگی 10ـی ئەمساڵ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

هەرێم نیوز

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەڵمەتی هەڵبژاردن لە  8ـی 10 دەستپێدەکات و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، موهەنەد مستەفا سەراف، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی دەستپێکی بانگەشەی لایەنەکانی دیاریکرد و ڕایگەیاند، "هەڵمەتەکە لە هەشتی تشرینی یەكەم دەستپێدەکات و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت و 24 کاتژمێر پێش دەنگدانی تایبەت کۆتایی دێت".

ناوبراو ڕوونیشیکردەوە: "هەفتەی ڕابردوو، کۆمسیۆن پەیڕەوی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2025ی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرد کە لە 11ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بەڕێوەدەچێت".

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە لە 11ی 11ی 2025، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و چاوەڕوان دەكرێت مانگێك بانگەشەی هەڵبژاردن بەردەوام بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP