هەرێم نیوز
بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی پاداشت و پله‌به‌رزكردنه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.
محه‌مه‌د نوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، "وه‌زاره‌تی دارایی له نوسراوێكی فه‌رمیدا كه له رۆژی 9ی 1ی 2025، پاداشت و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تی ڕاگرت، تاوه‌كو په‌سه‌ندكردنی خشته‌كانی یاسای بودجه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆته هۆی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنیان، دواكه‌وتنی ناردنی خشته‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "وه‌زاره‌تی دارایی ڕێنمایی ده‌ركردوه بۆ هه‌ژماركردنی پاداشت و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت كه له كۆمپانیا قازانج به‌خشه‌كاندا كارده‌كه‌ن، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌مه‌ش لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ڕێوشوێنی گرتوه‌ته‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردوه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته".
محه‌مه‌د نوری ڕونیشیكرده‌وه، "لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كارده‌كات بۆ میوانداریكردنی وه‌زیری دارایی و ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیر بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی پاداشت و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی پله و هه‌ژماركردنی بڕوانامه بۆ فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، له كۆتایی مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق دوپاتیكرده‌وه كه پاداشت و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی پله و ته‌رخانكردنی كار په‌یوه‌ندی به خشته‌ی بودجه‌ی گشتییه‌وه نییه و ده‌كه‌وێته ژێر به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌تی دارایی، كه ده‌بێت به‌بێ دواكه‌وتن پابه‌ندیان بێت.
هاوكات، وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا پله‌به‌رزكردنه‌وه و پاداشت و هه‌ژماركردنی بڕوانامه‌ی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ڕاگه‌یاند كه ته‌نها له چوارچێوه‌ی به‌شه‌كانیدا كارده‌كه‌ن.
دوێنێش لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق، نوسراوێکى ئاڕاستەى تەیف سامى وەزیرى دارایی کرد و داوای لە تەیف سامى كرد، پەلەبکات لە ناردنى خشتەى بودجە بۆ پەرلەمان بەمەبەستى پەسەندکردنى.