دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

قایمقامی چەمچەماڵ: کارەکانی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەبێ کێشە بەڕێوە دەچن

هەرێم نیوز 

قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، "سەرجەم کێشەکانی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ چارەسەرکراون، ئێستا کارەکان زۆر بەباشی و بێ گرفت بەڕێوە دەچن، دوای تەواوبوونیش سوودی بۆ ٢٠٠ھەزار کەس دەبێت."

ڕمک ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، بە میدیای فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە،  "شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی  ھەرێمی کوردستان لە سەردانێکی بۆ قەزای چەمچەماڵ پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بۆ گۆپتەپەی بەسەرکردەوە کە بۆ ناوچەکە، بۆ ئاخجەلەر، ناحیەی تەکیە، ناحیەی شۆڕش و قەزای چەمچەماڵ پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە، بۆیە پشتگیریمان بۆ کۆمپانیا دووپاتکردەوە بۆ بەردەوام بوون لەسەر تەواوکردنی پڕۆژەکە و چارەسەرکردنی گرفتەکانی پڕۆژەکە. 

وتیشی، تەنیا بابەتی دارایی مابوو ئەویش بەپێی سولفە شایستە داراییەکانی پێبدرێت، بۆیە ئێستا بێ گرفت کار لە پڕۆژەکە دەکرێت کە ١٠%ی ئەنجام دراوە، بە تەواوبوونیشی سوود بە ٢٠٠ھەزار کەسدەگەیەنێت.

ڕمک ڕەمەزان وتیشی "ساڵی ڕابردوو ١٢/٨ دەست بە کارەکانی پڕوژەکە کرا، بڕیارە لە ماوەی ٧٣٠ ڕۆژ، واتا دوو ساڵ تەواو بکرێت، بودجەکەشی ١١٤ملیار دینارە."

ڕەمەزان ڕوونیشی کردەوە "جگە لەوەش فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ کرایە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی قەزای چەمچەماڵ و ھەموو فەرمانگەکانی سنوورەکە دەگرێتە خۆ، ئەوەش دەبێتە کارئاسانی ئیداری، ژمێریاری و ڕێکخستنەوەی کارەکان، لە دابینکردنی سووتەمەنی و چاککردنەوەی ئامێرەکان، لە بەڕێوەچوونی کارەکانیش ڕاستەوخۆ سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان دەبێت، پێشتر پێشینەی مانگانەی ٣ملیۆن دینار بوو ئێستا کراوەتە ٣٠ملیۆن دینار."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP