هەرێم نیوز
ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران وردەکاریی برینەکانی مەسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێرانی لە هێرشەکەی ئیسرائیل کە مانگی ڕابردو ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کردە ئامانج، ئاشکراکرد.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کە لە 16ی حوزەیران، کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئاسایشی نەتەوەیی کردبووە ئامانج، پزشکیان قاچی بەسوكی برینداربووە.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانی كاتێك كراوە ئامانج کە هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی ئێران و بەرپرسانی باڵا ئامادەی بوون.
راشیگەیاندووە: بەرپرسانی ئێران لەكاتی هێرشەكەدا لە نهۆمەکانی خوارەوە بوون، توانیویانە بێنە دەرەوە بە بەکارهێنانی دەرچەیەكی تایبەت بە روودای لەناكاو لە باڵەخانەكە و هەندێکیشیان برینداربوون.
فارس نیوز باسی لەوەشكردووە:، بە لەبەرچاوگرتنی وردی ئەو زانیاریانەی كە ئیسرائیل بەدەستی هێناوە سەبارەت بە کۆبونەوەكە، دەسەڵاتدارانی ئێران لێکۆڵینەوە لە بوونى دزەکار دەکەن.
هێرشەكە وا ئەندازە كرابوو، هاوشێوەی كوشتنی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی پێشوی حزبوڵا بێت لە لوبنان، كە لەكاتی كۆبونەوەیەكی هاوشێەوەیەدا لەگەڵ سەركردەكانی حزبەكەی، لە ژێرزەمینێی ناوچەیەك لە زاحیەی باشوری بەیروت، كرایە ئامانج.