هەرێم نیوز
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بە پشت بەستن بە کاربەدەستانی ئەمەریکا بڵاوی کردۆتەوە کە بڕیارە بەم نزیکانە دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە.
ڕۆژنامەکە بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئەمەریکی ڕۆژی یەکشەممە 13ی 7ی 2025، ڕایگەیاندووە، ئیدارەی ترەمپ پێی وایە کۆماری ئیسلامی تەنانەت دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل، هێشتا ئامادەیە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بگەنە ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی.
ئەم بۆچوونە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێگەی وتووێژە دیپلۆماسییەکانەوە بەهێزتر بووە.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بە ئاماژەدان بە لێدوانی ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران زیادی کرد، کە لە گۆڕەپانی سیاسی گرژی ئێراندا کۆدەنگییەک دروست دەبێت کە تاران وتووێژە ئەتۆمییەکان لەگەڵ واشنتۆن دەستپێبکاتەوە؛ تەنانەت سەرەڕای نیگەرانی جددی کە "ڕەنگە ئەم جۆرە دانوستانانە تەنها پێشەکییەک بن بۆ هێرشێکی دیکەی ئیسرائیل".
هێرشێکی گەورە بۆ سەر ئێران، وەک ئەوەی لە شەڕی 12 ڕۆژەدا ڕوویدا، سەردەمانێک بەلای بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیدا بە خەیاڵی و ئەگەری دوور دەهاتە بەرچاو.
بەڵام هێشتا ئەم هێرشە بەرچاوانە گۆڕانکارییەکی بەرچاویان لە هەڵوێستە فەرمییەکانی تاراندا نەبووە.
بە پێی ڕاپۆرتی واشنتن پۆست، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی خواستێکی گەورەتری بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نیشان نەداوە و ئامادەییشی بۆ دەستبەرداربوونی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی نیشانداوە.
ڕەنگە لە هەمووی گرنگتر، هێرشەکانی ئەمریکا نەبووەتە هۆی ئەوەی تاران ڕێبازی وتووێژ لەگەڵ واشنتۆن دەستبەردار بێت.