دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەتانیاهۆ بە چەند مەرجێک ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران

هەرێم نیوز
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل مەرجەکانی بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند لەوانەش دەستهەڵگرتن لە بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم و سنووردارکردنی بەرنامە مووشەکییەکەی".

 بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکی، کە هەفتەی پشوو تومار کراوە و شەوی ڕابردوو بڵاو کرایەوە.

لە چاوپێکەوتنەکەدا نەتەنیاهۆ رایدەگەیەنێت "پشتیوانی لە ڕێککەوتنێکی 'تایبەت' لەگەڵ ئێران دەکەم، کە ئەم سێ مەرجە لەخۆ بگرێت، ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، وەک سەرۆک ترەمپ و من جەختی لەسەر دەکەینەوە. هەروەها قەدەغەکردنی ئێران لەوەی خاوەنی مووشەکی بالیستیی بێت کە دووری زیاتر لە ٤٨٠ کیلۆمەتر ببڕێت، ئەوەش بە گوێرەی پەیماننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە.".

سەبارەت بە مەرجی سێیەم نەتەنیاهۆ رایگەیاند"دەبێت ئێران دەستبەرداری تیرۆر بێت."

ئەوەش لە کاتێکدایە کە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نێردە دیپلۆماسییەکانی ئێران رایگەیاند" ئێران بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت"



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP