هەرێم نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پەیوەندیی خۆی لەگەڵ ئەمریکا بەتایبەت لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا بە پەیوەندییەکی بەهێز پێناسە دەکات و ترەمپیش بەباشترین دۆستی وڵاتەکەی ناودەبات.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، لەبارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە قسە دەکات و ئاشکرای دەکات، من زۆر سەرۆک ئەناسم و ڕێزیان دەگرم بەڵام ترەمپ جیاوازە و ئەگەر کەسێکیش شایەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بێت ئەوا ترەمپە، ئەو بەباشترین دۆستی ئیسرائیلە.
لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران لەمانگی ڕابردوو نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەکرد،کە سەرکەوتنێکی گەورەیان بەسەر ئێراندا بەدەستهێناوە و لەگەڵ ترەمپ، کار لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەکەنەوە.
پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ گەڕانەوەی ترەمپ بۆ دەسەڵات قووڵتر بوونەتەوە و بەتایبەت دوای دواین سەردانی نەتانیاهۆ بۆ ئەمریکا کە لە هەفتەی ڕابردوو نەتانیاهۆ، سەردانی کۆشکی سپی کرد و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ. سەرۆکی وڵاتەکە دیداری گرنگی لەسەر پرسە گرنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدا.