دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

رۆژنامەیەک؛ رێككەوتنی چاوەڕوانكراوی نێوان بەغدادو هەرێم هەنگاوێكی گرنگە بەرەو هاوبەشيی راستەقینە

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی سەباح- نیمچە فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، ڕێککەوتنی چاوەڕونكراوی بەغداد و هەرێم هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ چەسپاندنی پرەنسیپی هاوبەشی نیشتمانی و تەواوكاری ئابووری.

نادیە عەبودی، نوێنەری پارێزگاری بەسرە، راگەیاندووە: رێککەوتنی چاوەڕوانكراوی ئەم دواییەی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەنگاوێکی گرنگە بەرەو چەسپاندنی پرەنسیپی هاوبەشی لە نێوان هەردوولاو، بەهێزكردنی بنەمای دادپەروەری لە دابەشکردنی داهاتەكان و، بەدیهێنانی گەشەپێدانی هەمەلایەنە.

وتوشیەتی: ئەنجومەنی نوێنەران بە توندی پشتگیری لە هەر رێککەوتنێک دەکات کە لەسەر بنەمایەكی شەفاف و دادپەروەرانە بونیاد بنرێت و، پرەنسیپی هاوبەشی نیشتمانی بەهێز بکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە بەردەوامی ئەم شێوازە لە کۆدەنگی و چالاککردنی لە ڕێگەی لیژنە هاوبەشەکانی بەدواداچوون بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی و دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی میدیایی یان سیاسی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە‌ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەرێم و بەغدا لەسەر زۆربەی بڕگەكان تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان گەیشتونەتە ڕێككەوتن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP